KDP.info: یەزدانپەنا: لەناوبردنی داعش، پێویستی بە وشككردنی سەرچاوەی داراییانە

(یەزدانپەنا) گوتیشی: “چاوەڕوانین (سەرۆك بارزانی) لەبارەی دواپێشهات و پێشكەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە كۆنگرەی میونشن زانیاری بداتە سەرجەم وڵاتان و ئاگاداریان بكاتەوە كە چۆن هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا چۆن بەرگری لە خاك و نیشتیمانی خۆی كردووە، بە تایبەتی پێشكەوتنەكانی لە بەرەكانی جەنگ”.

هەولێر-KDP.info- فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەدات، یەكەم هەنگاوی لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش، وشككردنی سەرچاوەی داراییانە، چونكە ناكرێت داعش بەو شێوەیە لە ناوچەكەدا بمێنێتەوە.

بەپێی ناوەڕۆكی كۆنفڕانسی ٥٢ـەمینی ئاشتیی جیهان لە میونشن، دەبێت سەرچاوەی دارایی داعش بنەبڕ بكرێت و دواتر هێرشی زەمینی بۆ سەر تیرۆریستان ئەنجام بدرێت، تا كۆمەڵگای مرۆڤایەتی لە مەترسی دوور بكەوێتەوە، لەم بارەیەوە، (حوسێن یەزدانپەنا) فەرماندەیی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری قەڵای ڕۆژهەڵات و جێگری سەرۆكی پارتی ئازادیی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كورستانی راگەیاند: “دەبێت وڵاتانی جیهان باش بزانن كە یەكەم هەنگاوی لەناوبردنی داعش، وشككردنی سەرچاوەی داراییانە، ئەوش بە چەند قۆناغێك دەبێت، لە قۆناغی یەكەمدا دەبێ وڵاتانی ڕۆژئاوا لەوە دڵنیا بن كە هاوكاریی هەرێمایەتیی داعش دەكرێت، راستە بە ڕووكەش دژایەتیی خۆیان بۆ داعش دەربڕیوە، بەڵام لە ناوەڕۆكدا پشتیوانی دەكەن، خاڵی دووەم دەبێت هاوكاریی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بكرێت، لەولایشەوە سوپای عێراق هێرش بكات بۆ ئەوەی كێڵگە نەوتییەكانیان لە دەست وەربگیرێتەوە، خاڵی سێییەمیش ئەوەیە، كڕین و فرۆشتنی نەوت لەگەڵ داعش ڕابگیرێت و هەر كەسێكیش بازرگانیی نەوتیان لەگەڵدا بكات، سزا بدرێت”.

(یەزدانپەنا) گوتیشی: “چاوەڕوانین (سەرۆك بارزانی) لەبارەی دواپێشهات و پێشكەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە كۆنگرەی میونشن زانیاری بداتە سەرجەم وڵاتان و ئاگاداریان بكاتەوە كە چۆن هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا چۆن بەرگری لە خاك و نیشتیمانی خۆی كردووە، بە تایبەتی پێشكەوتنەكانی لە بەرەكانی جەنگ”.

كارزان سەباح

http://www.kdp.info/a/d.aspx?l=13&a=88886

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *