ئاگادارییەک لە نوێنەرایەتیی ئۆروپای پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانی PAK

28ی خەرمانان (19ی سێپتامبر)ی ئەمساڵ؛ 30 ساڵ بەسەر تیرۆر و شەهیدکرانی ڕێبەری مەزنی کورد، شەهید سەعیدی یەزدانپەنا، دامەزرێنەری پارتی ئازادیی کوردستان تێدەپەڕێ. بەهۆی ئەوەی شەهید سەعید یەکەمین شەهیدی پارتەکەیەتی و یەکەم دڵۆپە خوێن کە لەجەستەی ئەم پارتە ڕژا خوێنی ڕێبەرەکەی بووە، ئەمڕۆژە بە ڕۆژی شەهیدانی پارتی ئازادیی کوردستان دیاری کراوە و لەگەڵ ڕێزگرتن لە رووحی بەرزە فڕی شەهید سەعید، ڕێز لە هەموو شەهیدانی PAK و کوردستانی گەورە دەگرین.
بەم بۆنەیەوە، نوێنەرایەتیی ئۆروپای PAK، ڕێوڕەسمێک بە شێوەی ئۆنلاین ڕێکدەخا کە چەندین بەرنامەی جۆراوجۆر لە خۆ دەگرێت.

لێرەوە هەموو ئەندامان، دڵسۆزان و دۆستانی پارتی ئازادیی کوردستان لە دەرەوە و ناوەوەی کوردستان، ئاگادار دەکەینەوە کە ڕێوڕەسمەکە لە ڕێگەی بەرنامەی “ZOOM” ڕۆژی یەکشەممە 28ی خەرمانان2721ی کوردی بەرانبەر به (19ی سێپتامبری) ساڵی 2021ی زایینی کاتژمێر 19:30 بە کاتی ئۆروپای ناوەندی و 18:30 به کاتی بریتانیا و 20:30 بە کاتی باشوری کوردستان بەڕێوەدەچێ و دەرگا بۆ بەشداریی هەمووان کراوەیە و بەشداریتان ڕێزگرتنە لە خوێن و خەباتی شەهیدانی کوردستان لەپێناو ئازادیی و سەربەخۆیی.
هەروەها هەر بەڕێزێک بەم بۆنەیەوە شێعر، پەخشان یان وتەیەکی کورتی هەبێت، دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆن و ئیمەیلەی خوارەوە ئاگادارمان بکاتەوە بۆ گونجاندنی لە ریزبەندیی ڕێورەسمەکەدا.
شایانی ئاماژەیە نیو کاتژمێر بەر لە دەستپێکی ڕێوڕەسمەکە لینکی ھاتنەژوورەوە لە لاپەڕە فەرمییەکانی PAK دادەنرێت و هەر هاوڕێیەک ئازادە لە بڵاوکردنەوەی و بانگهێشتی دۆستانی.
یاد و ناوی گشت شەهیدانی پارتەکەمان بەرز ڕادەگرین و بەڵێنیان پێ دەدەین کە بەردەوام دەبین لەخەبات تا گەیشتن بە ئاوات و ئامانجە پیرۆزەکانیان.

پارتی ئازادیی کوردستانPAK
نوێنەرایەتی ئورووپا
12ی خه‌رمانانی ساڵی 2721ی کوردی
3ی سێپتامبری ساڵی 2021ی زایینی
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Mobil:0031641693364
Mobil:0031685543638
https://t.me/PAKeurope
www.pak-eu.com
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *