ئاگاداریی فه‌رمانده‌یی گشتیی سپای میللیی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانكاریی له‌ سیسته‌می له‌شكریییدا

رۆڵه‌كانی كوردستانی مه‌زن!

پێشمه‌رگه‌ ویه‌كه‌كانی سپای میللیی كوردستان!

هاوكات له‌ گه‌ڵ یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی سپاكه‌مان، سپای میللیی كوردستان؛ وێڕای پیرۆزبایی له‌ هه‌ڤاڵانی فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌ی ریزه‌كانی سپای میللیی كوردستان؛ له‌ درێژه‌ی ته‌واوكاریی سیسته‌می له‌شكرییمان، به‌ هۆی پێشوازیی گه‌رمی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌مان و هه‌ڵكشانی ئاستی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیی هێز و یه‌كه‌كانمان؛ گۆڕانی سیسته‌می له‌شكریی سپای میللیی كوردستان له‌ هێزه‌كانه‌وه بۆ ئاستی تیپ و گوردانه‌كان، راده‌گه‌یه‌نین.

به‌مجۆره‌ سپای میللیی كوردستان له‌ به‌شی ئاشكرایدا، ده‌بێته‌ خاوه‌نی 4 تیپ، بریتی له‌: تیپه‌كانی پێشه‌وا، خۆشه‌وی خه‌لیل، زاگرۆس و ته‌واره‌كانی ئازادیی كوردستانTAK.هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك یه‌كه‌ی پسپۆڕیی جۆراوجۆر.

سپای میللیی كوردستان، له‌ توانایدایه‌‌، له‌ هه‌لومه‌رجی گونجاو و باروودۆخی پێویستدا، ژماره‌ و ئاستی هێزه‌كانی بۆ چه‌ند قاتی ئێستا، به‌رز بكاته‌وه‌.

سپای میللیی كوردستان، سپای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی رۆڵه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نیشتمانه،‌ پێكهاتوو له‌ ژنان و پیاوانی گشت به‌ش و هه‌رێم و ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ خۆراسان و ئاگرییه‌وه‌ بۆ موكریان و ئه‌رده‌ڵان و هه‌ورامان و كرماشان وهه‌مه‌دان و ئیلام و لوڕستانات و به‌ختیاریی به‌ هه‌ر دین و مه‌زهه‌ب و زمان و زاراوه‌و قه‌وم و نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه‌،‌ له‌ پێناو به‌ربه‌ره‌كانێ له‌ گه‌ڵ داگیركه‌رانی كوردستان و رێكخراو و گرووپه‌ تێرۆریستییه‌كان له‌ سه‌ر ئاستی كوردستانی مه‌زن و راماڵینی هێزه‌كانی به‌رفه‌رمانی تاران له‌ رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو .

تیپ و گوردان و ده‌سته‌كانی پێكهێنه‌ری سپای میللیی كوردستان، شانازیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێران له‌ رۆژهه‌ڵاتی نیشتمان و هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ی داعش و هێزه‌كانی حه‌شد و سپای قودسی ئێران له‌ باشووری كوردستان و گێڕانی رۆڵی به‌رچاو له‌ تێكشكاندنی په‌لاماری سپا هاوبه‌شه‌كانی به‌رفه‌رمانی تاران و به‌غدایان هه‌یه‌ له‌ نه‌به‌ردی مێژوویی پردێ دا.

فه‌رمانده‌یی سپای میللیی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ فه‌رمانده‌یی تیپ و گوردان و ده‌سته‌كان‌ و سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی سپای میللیی كوردستان ده‌كات.

 

سپای میللیی كوردستان

فه‌رمانده‌یی گشتیی

 

31ی گوڵانی 2721كوردیی

21ی مایسی 2021 عیسایی

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *