ئەندامێکی PAKلە ئاڵمان شانازییەکی تر بۆ کورد و کوردستان تۆمارکرد.

“رزگار فاتحی کەرجۆ”ئەندامێ کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان) توێژەر و پسپۆڕی خوێن و ژێنەتیک لە ئەڵمان بۆ جاری دوهەم لە بواری تەکنۆلۆژیای پزیشکی سەرکەوتنی گەورەی تۆمار کرد .

رزگار فاتحی کەرجۆ لە دایکبوی شاری سنەی رۆژهەڵات و بە رەچەڵەک کوردە و ماوەی چوار ساڵە نیشەجێی پارێزگای هێسێنی وڵاتی ئاڵمانە . ئەم توێژەرە ساڵی 2019 توانی بە دروست کردنی گورچیلەی دەستکرد بۆ هەمیشە کۆتایی بە دیالیز بهێنێت . ئەم توێژەر و داهێنەرە کوردە توانیوێتی چارەسەری شێرپەنجەی مسوڵدان بدۆزێتەوە و بە لابردنی مسوڵدانی توشبو بە شێرپەنجە (سیکستۆمی) و دانانی مسوڵدانی دەستکرد لەو بوارە دا داهێنانێکی جیهانی تۆمار بکا و ژیانی ئاسایی بۆ ئەم نەخۆشانە بگەڕێنێتەوە .
رزگار فاتحی کەرجۆ بە تەمایە تا ئەو جێگەیە بتوانێ و لەژیان دا بێ رەگ و ریشەی نەخۆشی شێرپەنجە ووشک بکا و ئەندامگەلی دەستکرد و زیرەک بکاتە جێگرەوەی ئەندامگەلی نەخۆش
بە ناوی کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان،ەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی ھەڤاڵ (ڕزگار فاتحی) دەکەین و ھیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ بە ئاوات دەخوازین.
سەرچاوەی هەواڵ راگه‌یاندن
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی ڕێکخستنی ئاڵمان
3ی جۆ‌زه‌ردانی ساڵی2721ی کوردی
24ی مای ساڵی2021زایینی
COMMITTEE deutschland
pak_deutschland@yahoo.de
Mobil: 00491638340509
TEL:004922116825149
?https://t.me/PAKeurope
?www.pak-eu.com
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *