
ژنانی خۆشەویستی نیشتمان!
ڕۆڵەکانی نەتەوەی مەزنی کورد!
فەرماندەیی تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستانTAK بە بۆنەی گەڕانەوەی ٨ی مارس،ڕۆژی جیهانیی ژن، پیرۆزباییەکی گەرمتان پێشکەش دەکات. هەروەها پەیمانی خۆیتان لە سەر بەردەوامیی لە خەباتی هاوکات و هاوتەریبی ڕزگاریی نەتەوەیی و دابین کردنی یەکسانی ڕەگەزیی، لە گەڵ نوێ دەکاتەوە.
8ی مارس، ئه‌و بۆنهیەیە كه لە ناو نەتەوەکانی جیهاندا ساڵانه بۆ ئاوڕدانه‌وه له دۆخی ژن و رێزگرتن له خه‌باته‌كه‌ی و پێداگرتنه‌وه له سه‌ر ماف و ئازادییەکانی، یاد دەکرێتەوە.
لە گەڵ ئەوەدا کە ٨ی مارس ڕۆژێکی جیهانییە، به‌ڵام دۆخ و باری نه‌ته‌وایه‌تی و سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ژنانی هەر نەتەوەیەک، ئامانج و ڕێکار و پاڵنه‌ره‌كانی یادكردنه‌وه‌ی، جیاواز و تایبه‌تمه‌ند دەکات.
٨ی مارس و یادكردنه‌وه‌ی رۆژی ژن و پێداگریی لە سەر یەکسانی رەگەزیی و ڕەتکردنەوەی هەڵاواردن ،بۆ ژنی كورد،وه‌ك ژنی نه‌ته‌وه‌یه‌كی50 ملوێنی بێدەوڵەت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، لە تەک خه‌بات بۆ هه‌ڵگرتنی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وەکانی فارس و ترک و عارەب له سه‌ر كوردستان و گه‌یشتن به ئازادیی و سه‌روه‌ریی سیاسیی، ئاوێتە بووە. هەر لەو کاتەشدا ژنی کورد، خانەیەکی بنەڕەتیی بەرهەمهێنانەوەی ناسیۆنالیزمی کوردە.
بۆیه تیپی تهوارهكانی ئازادیی كوردستانTAK لە سپای میللیی کوردستان وەک لەشکر و لەنگەری تاقانەی ژنانی ڕۆژهەڵات، لە گەڵ ئەوەدا کە فاکتەرە کەلتوورییەکانی ناو کۆمەڵگای کوردەواریی لە بەر چاو ون نییە؛ له سه‌ر ئه‌و راستییه پێدادهگریتهوه كه هۆکاری ئەسڵیی نالەباریی دۆخی ژنی کورد و ستەم و نادادپەروەریی ئارایی و له‌مپه‌ڕی سه‌ره‌كیی گه‌یشتنی ژنی كورد به ماف و ئازادییه‌كانی و دابینكردنی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریی و مرۆڤسالاریی، حاكمییه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی داگیركهرانە لە سەر نەتەوە و نیشتمانەکەمان.
تەوارەکانی ئازادیی کوردستان، ٨ی مارس بەدەرفەت دەزانن کە بانگی ژنان و كچانی نیشتمانه داگیركراوه‌كه‌مان رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هەر لە خۆراسانەوە هەتا ماکۆ و لەوێڕا هەتا یاسووج بکەن كه ئەمڕۆ لە پێناو كۆتایهێنان بە سەروەریی دەوڵەتی داگیرکەری فارس لە سەر وڵاتەکەمان و ئەو مەینەتی و کارەساتانەی زادەی بندەستیی و بێدەوڵەتییمانن و لە پاش ڕزگاریی و سەربەخۆییشمان بۆ دابین کردنی بەرابەری و یەکسانی و و ڕێگریی لە هەر جۆرە چەوساندنەوە و پێشێلکاریی و هەڕەشە و تاوانێک لە دژی ژنانی نیشتمانەکەمان ڕوو لە ڕیزی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان بکەن. تا به‌و جۆره ئەم لەشکرە بێوێنەیەی ژنان، ببێته مەکۆی ڕۆڵگێڕان و شكۆ ی ژن له كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا.
له‌م بۆنه‌یه‌دا، وێڕای سڵاو بۆ هەموو ئەو سالارە ژنانەی بە درێژایی مێژووی کوردستان، دەوریان گێڕاوە لە خەبات و بەرەنگارییەکانی کورد و پاراستنی زمان و کەلتووری ڕەسەنی کوردەواریی؛ سه‌ری رێز له حاست هه‌ڤاڵانی شه‌هیدمان، سه‌عاده‌ت پیرانشاری، نیگار حسه‌ینی، سه‌با سادقی(یه‌سنا)، زارا غولامی( ئه‌وین) و سەحەر غەفاری(بێریتان كرمانج) داده‌نه‌وێنین كه له سەنگەری پێشمەرگایەتی و لە بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەرانی کوردستاندا، لە پێناو ئه‌و ئامانجانه‌دا، گیانیان به‌ختكرد. هەروەها دەستی ئەو ژن و کچە ڕووسوور و سەربەرزانەی ڕیزەکانی تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستانTAKبە گەرمی دەگووشین کە بەو دەورەی لە سپای میللیی کوردستان و بەرەکانی جەنگ و گەشە و باڵا کردن و ناوبانگی ئەم لەشکرە، گێڕاویانە، شانازیی و شکۆیان بە خەباتی نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان و بگرە بە گشت کوردستان بەخشیوە.
شەكاوه بێ ئاڵای ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
شەكاوه بێ ئاڵای یه‌كسانی و مرۆڤسالاریی
فه‌رمانده‌یی تیپی تهوارهكانی ئازادیی كوردستان TAK
17ی ره‌شه‌مه‌ی 2721کوردی
8ی مارسی 2022 زایینی
وەڵامێک بنووسە