به‌یاننامه‌ی فه‌رمانده‌یی تهوارهكانی ئازادیی كوردستان TAK به بۆنه‌ی 8ی مارس رۆژی جیهانیی ژن

رۆژی جیهانیی ژن، وه‌ك بۆنه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی ساڵانه له هه‌موو جیهاندا بۆ رێزگرتن له پێگه‌و ده‌وری ژن و ئاوڕدانه‌وه له دۆخ و هه‌لومه‌رجی ژیانی و پێداگرتنه‌وه له سه‌ر ماف و ئازادیی و ئاسایش و به‌خته‌وه‌ریی، یاد ده‌كرێته‌وه.
هه‌ر چه‌نده ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژن، بۆنه و رۆژێكی جیهانیی و نێونه‌ته‌وه‌ییه، به‌ڵام نهدۆخ و هه‌لومه‌رجی نه‌ته‌وایه‌تی و سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ژنانی نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كانی جیهان وه‌ك یه‌كه و نه به یهكروانگهو پاڵنه‌ر و ئامانج تێپه‌ڕ ده‌كرێ.
به‌م پێودانگه، بۆ ژنی كورد وه‌ك ژنی نهتهوهیهكی٥٠ ملوێنی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه بێدهوڵهتهو له بنده‌ستیی ده‌وڵه‌تانی فارس و ترك و عه‌ره‌ب دایه وله یه‌ك سه‌ده‌ی رابردوودا به نێو سه‌دان كاره‌ساتی گه‌وره‌دا تێپه‌ڕیوه ؛ ٨ی مارس و یادكردنه‌وه‌ی رۆژی جیهانیی ژن،خه‌بات بۆ هه‌ڵگرتنی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ریی ئه‌و دهوڵهتهداگیركهرانه و گه‌یشتن به ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ریی سیاسیی، هه‌وێن و پاڵنه‌ریه‌تی.
بۆیه له‌شكری به‌هێزی ژنانی رۆژهه‌ڵات واته تهوارهكانی ئازادیی كوردستانTAK كه له هه‌ناوی جه‌نگ دژی تێرۆر و تاریكیی و پاراستنی به‌ها ره‌سه‌نه‌كانی كوردهواری و مرۆڤایه‌تیی له‌دایكبووه و یه‌كه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تیی له سپای میللیی كوردستانه، له سه‌ر ئه‌و حه‌قیقه‌ت و راستییه پێدادهگرێتهوه كه له‌مپه‌ڕی سه‌ره‌كیی گه‌یشتنی ژنی كورد به ماف و ئازادییه‌كانی و دابینكردنی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریی، حاكمییه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌تی فارسه له سه‌ر نیشتمانه‌كه‌مان كوردستانی خۆشه‌ویست.
بۆیه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م بۆنه‌یه ده‌كه‌ینه خاڵ و پێگه‌یه‌ك بۆ بردنه سه‌رێی هێز و تواناكانمان و گوڕوتیندان به خه‌باتمان له پێناو راماڵینی گشت هێزه داگیركه‌ره‌كان له سه‌ر خاكی كوردستان و وه‌ده‌سهێنانی سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی و به‌ده‌وڵه‌تبوونی كوردستان.
ئێمه له‌م بۆنه‌یه‌دا داوا له ژنان و كچانی نیشتمانه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان هه‌ر له ماكۆوه هه‌تا یاسووج ده‌كه‌ین كه له پێناو كۆتایهێنان به مه‌ینه‌ت و چه‌وسانه‌وه و كاره‌سات و گه‌یشتن به ئازادیی و به‌خته‌وه‌ری و ئاسایش، بێنه ریزی له‌شكری تهوارهكانی ئازادیی كوردستانTAK؛ تا به‌وجۆره هاوكات له گه‌ڵ بردنه سه‌رێی هێزی راماڵینی داگیركه‌رانی به‌رفه‌رمانی تاران له نیشتمانه‌كه‌مان، TAK ببێته سه‌نگه‌ر و له‌نگه‌ری پێگه‌ی شیاو و ده‌سته‌به‌ری شكۆ و حورمه‌ت و ماف و ئازادیی ژن له كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا.
له‌م بۆنه‌یه‌دا، سه‌ری رێز له حاست هه‌ڤاڵانی شه‌هیدمان، سه‌عاده‌ت، نیگار، سه‌با، زارا و بێریتان داده‌نه‌وێنین كه له پێناو ئه‌و ئامانجانه‌دا، گیانیان به‌ختكرد.
شه‌كاوه بێ ئاڵای ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
شه‌كاوه بێ ئاڵای یه‌كسانی و مرۆڤسالاریی
فه‌رمانده‌یی له‌شكری تهوارهكانی ئازادیی كوردستان TAK
18ی ره‌شه‌مه‌ی 2720كوردی
8ی مارسی 2021 زایینی
وەڵامێک بنووسە