به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی مام عێزه‌ت به‌گی ده‌رگه‌ڵه ‌سه‌رۆكی PAK پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی پێشكه‌شی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ” مام عێزه‌ت به‌گی ده‌رگه‌ڵه”ده‌كا.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌یه‌:
بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی مام عێزه‌ت به‌گی ده‌رگه‌ڵه‌
به‌ دڵێكی پڕ داخ و كه‌سه‌ره‌وه‌‌ سه‌ره‌خۆشیی بۆ مه‌رگی پیاوێك ده‌نێرم كه‌ بۆ ئێوه‌ باب و برا و مام و خاڵ و بۆ ئێمه‌ش یادگار و سوێندخواردووی خاوه‌ن به‌ڵێنی كۆمار و، جوامێری دڵسۆز و خه‌مخۆری تێكۆشان و پاڵپشتی جێ متمانه و خانه‌خوێی پڕ لوتف و سۆز‌ بوو.

به‌ كۆچی عێزه‌ت به‌گ، ئه‌ستێره‌یه‌ك له‌ ئاسمانی به‌ها به‌رزه‌كانی كورده‌واریی راده‌خوشێ و زۆری ده‌وێ تا باوكی پیری فه‌له‌ك، رۆڵه‌یه‌كی وا بخاته‌وه‌.
بۆیه‌ بۆ ئه‌م كۆچه‌هه‌تاییه‌ی، سه‌ره‌خۆشی له‌ خۆمان، له‌ به‌ڕێزتان و له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌كه‌م كه‌ ده‌ر‌به‌ستی به‌هابه‌رزه‌كان و ده‌سمایه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن.
له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین مام عێزه‌ت به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادو سه‌بر و ئۆقره‌ش به‌ هه‌موو تازیه‌بارانی ببه‌خشێت.
حسین یه‌زدانپه‌نا
13ی رێبه‌ندانی 2720ك
1ی فێورییه‌ی 2020ز

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *