بەشداریی ئەندامانی PAK له خۆپیشاندانی کوردانی وڵاتی بریتانیا له 32 ساڵەی تێرۆری شه‌هید دوکتور قاسملوو

کاتژمێر 14:00ی پاشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی20 پووشپه‌ڕی 2721ی کوردی بەرانبەر 11ی جولای 2021 زایینی بـەئـامادەبوونی کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان خۆپێشاندانێکی بەرین لەبەردەم (جاسووسخانەی کۆماری سێدارەی ئێران) لە شاری له‌ندەن پێتەختی وڵاتی بریتانیا بەڕێوەچوو.

خۆپێشاندانکه بۆ مەحکومکردنی 32 ساڵەی تێرۆری شه‌هید دوکتور قاسملوو له‌لایه‌ن دیپڵۆمات-تێرۆریسته‌کانی دەوڵەتێ داگیرکەری تاران له‌ وییه‌ن، بەرێوە چوو.
بە سرودی نیشتمانی (ئەی رەقیب) و راگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەھیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد
دواترخۆپێشاندەران به دروشم و وتاریان دژی کۆماری سێدارە وەستانەوەو وێڕای ئیدانەکردنی کردەوە چەپەڵەکانی ئەو ڕژێمە ھاوکات داواکار بون لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و ناوەندەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ بۆ وەدەنگ ھاتن و لە قاودان و ئیدانەکردنی کردەوە دژە مرۆڤیەکانی کۆماری سێدارەی ئێران.
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە ئەندامانی (کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە وڵاتی بریتانیا زۆر چالاکانە لە خۆپێشاندانەکەدا بەشدار بوون و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و وێنەی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان پەیامی خۆیان بە دونیا گەیاند).
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی بریتانیا
20 پووشپه‌ڕی 2721ی کوردی
11ی جولای زایینی2021
00447380999000:TEL
Kurdistan Freedom Party
COMMITTEE PAK, (UK)
Pak2691@yahoo.com
pak30london@yahoo.co.uk
wwwpak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=hl

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *