بەشداریی PAK له خۆپیشاندانێک بۆ لە قاودانی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و شانۆگه‌ریی هەڵبژاردنەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران له بلژیک

رۆژی چوارشەممە 26ی جۆزەردان ساڵی 2721ی کوردی 16ی ژووئه‌نی ساڵی 2021ی زایینی کاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆی گردبوونەوەیەکی بەرین لەبەردەم (جاسووسخانەی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران) لەشاری بروکسل لە وڵاتی بلژیک بـەئـامادەبوونی کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان دژ بە ستەمکاری و کوشتارو دژ بە ڕەشبگیری و ئیعدام و شانۆگه‌ریی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی و ئەنجومەنەکانی شارودێ دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانن‌ بەڕێوەچوو.

خۆپیشاندانکه بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەھیدانی ڕێگای ڕزگاریی و سەربەخۆیی کوردستان دەستی پێکرد.
لە بەشێکی دیکەی ئەم خۆپیشداندانەدا بە درەشمی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران نا بۆ سەروەریی تاران لە سەر کوردستان درێژەی پێدرا
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە ئەندامانی (کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە وڵاتی بلژیک چالاکانە بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان وPAK لە گردبوونەوەکەدا بەشدار بوون.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی ڕێکخستنی بلژیک
27 جۆزەردان 2721 كوردی
17ی ژووئه‌نی2021 زایینی
TEL:0032485583911
pak_bel2 @yahoo.com
?https://t.me/PAKeurope
?www.pak-eu.com
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *