بەشداریی PAK لە چوارەمین ساڵیادی ڕێفراندۆمی مەزنی گەلەکەمان بۆ سەربەخۆیی

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 25.09.2021 کاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ لە شاری کۆلنی وڵاتی ئاڵمانیا ڕێوڕەسمێک بۆ یادەوەریی ڕێفراندۆمە مەزنەکەی باشوری کوردستان بۆ سەربەخۆیی پێکهات.
لەو ڕێوڕەسمە دا کە پارتی ئازادیی کوردستانیش به فەرمی بانگهێشتی کرابوو، نوێنەری PAK لە وڵاتی ئاڵمانیا بەشداری کرد و هەر بەو بۆنەیەشەوە وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.

لە بەشێکی وتەکانی دا بەڕێزیان بە ئاماژەدان بە ئاڵوگۆڕەکانی دوای ڕێفراندۆم جەختیان کردەوە کە گەمارۆ خستنە سەر کوردستان چ لە بواری دیپلۆماسی و چ لە بواری ئابووری دا نەیانتوانی پاشەکشە بە ئیرادەی گەلی کورد بۆ سەربەخۆیی بهێنن.
جەنابیان هەروەها باسیان لە ئیرادەی پۆڵایینی سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان کورد کە پشت ئەستوور بە گەلەکەمان توانیان بەربەستەکانی دوای ڕێفراندۆم بشکێنن و بەسەریان دا زاڵ بن و لە ئێستا دا دەبینن کە چۆن دەرگای دیپڵۆماسیەت بەسەر هەرێمی کوردستان دا کراوەیەو وڵاتانی دنیا چۆن ڕوویان لە هەڕێمی کوردستان کردووە.
جەنابیان هەروەها باسیان لە گرینگیی هاوئاهەنگیی لایەنە سیاسیەکان کردەوەو بە پێویستیان زانی کە ناوماڵی کورد یەکبخرێتەوە و بە یەکبوونمان بتوانین مافە زەوت کراوەکانی گەلەکەمان بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی و سەرفرازی بەدەستبێنین.
سەرچاوەی هەواڵ راگه‌یاندن
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی ڕێکخستنی ئاڵمان
4ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی 2721ی کوردی
26ی سێپتامبری ساڵی 2021ی زایینی
COMMITTEE deutschland
pak_deutschland@yahoo.de
Mobil: 00491638340509
TEL:004922116825149
?https://t.me/PAKeurope
?www.pak-eu.com
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *