بەشداری کردنی (PAK) لە کۆبونەوەیەکی سیاسیی دا لە وڵاتی نـــۆروێژ!

ئێوارەی ڕۆژی دوشەممە31ی جۆزەردانی ساڵی 2721ی کوردی، ھاوکات لەگەڵ21ی6ی ساڵی2021ی زایینی، لەسەر بانگھێشتی فەرمیی حیزبی سۆسیالیست چەپ-ی SV نـــۆروێژ، لایەنە سیاسیی و مەدەنیەکانی کوردستان بەشدارییان لە کۆبونەوەیەکی حیزبی ناوبراودا کرد.

لە کۆبونەوەکەدا باس لە سیاسەتەکانی حیزبی سۆسیالیست چەپ-ی نۆروێژ(SV) بۆ پشتیوانی لە مافەکانی گەلی کورد لە ھەموو بەشەکانی کوردستان کرا.
دواتر لایەنە بەشداربووەکان بە شێوازی جۆراوجۆر ھەڵسەنگاندنیان بۆ ئاخاوتنی لایەنی خانەخوێ کرد و چەندین ڕەخنە و پێشنیاریشیان ئاراستە کردن.
شایانی باسە کە (پارتی ئازادیی کوردستان)یش یەکێک لەو لایەنانە بو کە بە فەرمی بانگھێشت کرابو وھاوڕێ ڕێبوار ئەحمەدزادە بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی (PAK) لە وڵاتی نۆروێژ ئامادەی کۆبونەوەکە بو.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
پارتی ئازادیی کوردستان
کومیته‌ی ڕێکخستنی نۆروێژ
1ی پووشپه‌ڕی 2721 ساڵی 2721ی کوردی
22ی ژووئه‌نی ساڵی2021ی زایینی
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
?https://t.me/PAKeurope
www.pak-eu.com?
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=bookmarks

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *