بەڕێوەچونی بیرەوەری 119 ساڵەی لەدایکبوونی سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد بارزانی لە وڵاتی نیدەرلاند (ھۆلەند)

رۆژی دوشەمە ڕێکەوتی 23ی رەشەمەی 2721ی کوردی 14ی مارسی 2022ی زایینی لە شاری ئامستێردام لە وڵاتی نیدەرلاند دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە بە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئوروپا و لێژنەی ناوچەی هۆلەندای PDK له یادی 119 ساڵەی لەدایک بوونی سه‌رکرده‌ی راپه‌ڕینه‌کانی بارزان، ژێنێڕاڵی کۆماری کوردستان ، رێ ورەسمێکی رێک خست.

لەسەر بانگهێشتی فەرمی پاڕتی دیمۆکڕاتی کوردستان، شاندی پاڕتی ئازادیی کوردستان بە سەرپەرشتی ھەڤاڵان ئەفشار ئەقدەسی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی نوێنەرایەتی ئوروپایPAK به‌شدارییان له رێ ورەسمەکە دا کرد
و لە لایان بەڕێزان لێژنەی ناوچەی هۆلەندای پاڕتی دیموکڕاتی کوردستان پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا . دەسپێکی رێ ورەسمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی نەتەوەی گەورەی کورد” ده‌ستی پێ کرد .
لە چالاکییەکەدا تاجە گوڵینە بۆ یادی لەدایک بونی بارزانی دانرا ، دواتر چەند ووتارێکی تایبەت خوێندرانەوە و پێشانگایەکی فۆتۆگرافی کە زیاتر لە 150 وێنە و چەند وێنەیەکی شۆڕشی ئەیلول نمایش کران و فیلمێکی دیکۆمێنتی بە ناونیشانی “پێشمەرگە ژیانی گەڕاندەوە” لەسەر قارەمانی و مرۆڤ دۆستی پێشمەرگه لە چالاکییەکەدا نمایش کران..
لە وتەیەکی کورتدا ھەڤاڵ ئەفشار ئەقدەسی وتی : دەبێت رێز لە هەموو پێشمەرگەکانی کوردستان بگیرێت . وەکوو چۆن پێشمەرگەکانی پاک بە لە خۆبردویی لە سێ ساڵەی شەڕی داعش دا و شەڕی پردێ دا دەوری سەرەکیان گێڕا و دەیان شەهید و برینداریان هەبووە . یادی لە دایک بونی ژێنێڕاڵی کۆماری کوردستان (مەلا مستەفا بارزانی ) دەبێت بە هەماهەنگی لە گەڵ هەر چوار پارچەی کوردستان بکرێتەوە . شایەنی باسە لەو یادە دا لە لایەن دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە خەڵاتی ڕێزلێنان له ھەڤاڵ ئەفشار ئەقدەسی پێشکەش کرا .
پاشان تاجە گوڵی نوێنەرایەتی ئوروپای PAK لە لایەن خاتوو چیمه‌ن نه‌قشبه‌ندی ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتی و به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ند لەبەردەم وێنەی ژێنێڕاڵی کۆمار ، خوڵقێنەری حەماسەی ئاراس و سەرکردەی شۆڕشی ئەیلول جەنابی مەلا مستەفا بارزانی کرا .داندرا.
شایەنی ئاماژەیە لە لایەن تەلەڤزیۆنی کوردستان 24رەوە لەگەڵ هەڤاڵ ئەفشار ئەقدەسی وتووێژێک لە سەر بابەتی رێ و رەسمەکە و هەروەها لە سەر موشەکبارانی هەولێر لە لایەن حکومەتی داگیرکەری تارانەوە ئەنجام درا .
لە رێورەسمەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی چوارپارچەی کوردستان و ژمارەیەك لە حیزبه‌ كوردستانی و كەسایەتیی سیاسیی تێیدا ئامادە بوو.
سەرچاوەی هەواڵ راگه‌یاندن
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
نوێنەرایەتی ئورووپای
25ی رەشەمەی ساڵی 2721ی کوردی
16ی مارسیی ساڵی 2022ی زایینی
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Mobil:0031641693364
Mobil:0031685543638
?https://t.me/PAKeurope
?www.pak-eu.com
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *