بەڕێوەچونی کۆبونەوەی ئاسایی کۆمیتەی ئاڵمان

رۆژی شەممە رێکەوتی 15 گه‌ڵارێزانی 2721 6ی نۆڤەمبەری ساڵی 2021ی زایینی
کاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ کۆبونەوەی ئاسایی ئەندامانی کۆمیتەی ئاڵمان بە بەشداری ھەڤاڵا ئەفشار ئەقدەسی بەرپرسی نوێنەرایەتیی ئۆروپایPAK و بەشێک لە ئەندامانی ئەم کۆمیتەیە لە شاری کۆلن بەڕێوە چوو .

لە دەستپێکی کۆبونەوەکە دا کە بە سرودی نیشتمانی “ئەی رەقیب” و خولەکێک وەستان بۆ روحی بەرزی شەھیدانی کوردستان دەستی پێکرد ھەڤاڵاپەیمان ئاقایی جێگری بەرپرسی کۆمیتە بەخێرھاتنی بەشداربوانی کرد ، دوابەدوای ئەوھەڤاڵا ئەفشار ئەقدەسی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی نوێنەرایەتیی ئۆروپایPAK باسێکی تێر و تەسەلی لە سەر بەرنامە و پلانی نوێی کار و ئەرکی ئەندامانی ئوروپای پاک ھێنا ئاراوە و بەرنامە و یاسای کاری نوێی لە ریزبەندێکی ٦ خاڵی دا خستە روو .
لەم بەرنامە نوێیە دا ھێندێک گۆڕانکاری بنەڕەتی و شێوازی کار و چالاکی لە دوای تەواوبونی پەتای کڕۆنا و ئەرکی ئەندامانی نیشەجێی ئوروپای پاک راگەیێندرا .
ھەروەھا لە لایەن ھەڤاڵا بیژەن زیبایی بەرپرسی کۆمیته‌ی ڕێکخستنی ئاڵمان
تەوەری بەرنامە زیاتر شیی کراوە ، ئەندامانی ئامادە بوو لەم کۆبونەدا بە پرسیار و پێشنیار و بۆچونی خۆیان بەشداری چالاکیان ھەبو ، لە کۆتایی دا بڕیار درا بەرنامەی نۆێی کار و چالاکی بە گشت ئەندامانی ئوروپا رابگەیێندرێ تا بەوپەڕی بەرپرسیارەتی بیخەنە بواری جێبەجێ کردن .
کۆبونەوەکە لە کاتژمێر ٥ ی ئێوارە کۆتایی پێھات .
سەرچاوەی هەواڵ راگه‌یاندن
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی ڕێکخستنی ئاڵمان
16 گه‌ڵارێزانی 2721ی کوردی
7ی نۆڤەمبەری ساڵی 2021ی زایینی
COMMITTEE deutschland
pak_deutschland@yahoo.de
Mobil: 00491638340509
TEL:004922116825149
?https://t.me/PAKeurope
?www.pak-eu.com
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *