بەڕێوەچوونی ئاکسیۆنێک له‌ بەردەم پارڵەمانی هولەند بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لەدژی داگیرکاریی ئەڕتەشی تورک

رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 17ی جۆ‌زه‌ردانی 2721ی کوردی بەرانبەر 7ی ژووئه‌نی 2021ی زایینی لە لایەن ڕەوەندی کوردی لە هولەند و به بەشداریی کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان ئاکسیۆنێک بۆ مەحکومکردنی داگیرکاریی ئەڕتەشی تورک له باشوری کوردستان و شەهید بونی پۆلێک پێشمەرگەی قارەمان بەڕێوە چوو.

ئاکسیۆنەکە کاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ له بەردەم پارڵەمانی هولەند لە شاری دانهاخ بە لێدانی مارشی نەتەوەیی”ئەی ڕەقیب” و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕووحی بەرزی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.
ئاکسیۆنەکە بە پێشکەشکردنی گوتارێک لە لایەن کاک عەلی هروری وەک ڕێکخەری سەرەکیی ئاکسیۆنەکە دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.
ئەندامانی کۆمیتەی هولەندی پارتی ئازادیی کوردستان وەک هەمیشە بەشداری ئاکسیۆنەکە بوون و ڕۆڵێکی کارایان لە بەڕێوەبردن و هاوئاهەنگیی لایەنەکان بینی.
هەر لەو پەیوەندەش دا بەڕێز کاک ئەفشار ئەقدەسی گوتارێکی پێشکەشی حازران کرد و تێیایدا ئاماژەی بە مەترسیەکانی سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان کرد و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد ڕیزەکانی خۆیان یەک بخەن و ئاماژەی بەوە کرد هەروەک چۆن لە شەڕەکانی پردێ و سحێلا یەکگرتووییمان بووە مایەی سەرکەوتنمان ئاواش دەبێ دیسان لە بەرانبەر داگیرکەران یەکگرتوویی خۆمان بپارێزین.
هەروەها داوایشی لە بەڕێز سەرۆک بارزانی کرد کە وەک مەرجەعی کورد خۆیان تەداخولی مەسەلەکە بکەن و نەهێڵن گرفتەکانی بەردەم نەتەوەکەمان قەیرانێکی قەرەبوونەکراوی لێ درووست ببێ.
لە بەشێکی دیکە‌ی گوتارەکەیان دا جەنابیان داوای لە هەموو حیزب و لایەنەکان کرد کە ڕێز لە چوارچێوەی یاسایی هەرێمی کوردستان بگرن و بیانوو نەدەنە دەست هیچ دەوڵەتێکی داگیرکەر بۆ زیاتر ڕەکێش‌کردنیان بۆ نێو خاکی باشوری کوردستان.

لە کۆتاییش دا لە لایەن ڕێکخەران و ئامادەبووانی ئاکسیۆنەکە نامایەک ئاڕاستەی پاڕڵەمانی هولەند کرا و تێیایدا ناڕەزایەتیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دژ بە سیاسەتە فاشیستیەکانی ئەردوغان و داگیرکاریی ئەرتەشی تورک و بە تاڵان بردنی سەروەت و سامانی نیشتیمانەکەمان نیشان درا.
سەرچاوەی هەواڵ راگه‌یاندن
کومیتەی ڕێکخستنی هۆڵه‌ندی
پارتی ئازادیی کوردستان PAK
19ی جۆ‌زه‌ردانی ساڵی 2721کوردی
9ی ژووئه‌نی ساڵی 2021 زایینی
Kurdistan Freedom Party
Holland Committee
nl_pak@yahoo.com
nl.pak1@gmail.com
Mobil:0031620074245
?https://t.me/PAKeurope
www.pak-eu.com?
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=bookmarks

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *