بەڕێوەچوونی کۆبونەوەی کۆمیتەی بەڕێوەبەردنی 31کەمین ساڵیادی دامەزرانی پاڕتی ئازادیی کوردستان (PAK)

شەوی چوارشەمە10 خاكه‌لێوه‌ی 2722 ساڵی کوردی هاوکات لەگەڵ 30ی مارسی ساڵی 2022ی زایینی
کاتژمێر 20:00 بە کاتی ئۆروپای ناوەندی، ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری 31کەمین ساڵیادی دامەزرانی پاڕتی ئازادیی کوردستان لە رێگەی تۆڕی زووم یەکەمین کۆبونەوەیان سەبارەت بە داڕشتنی پلان و بەرنامەی ئەم ساڵیادە ئەنجام دا .

کۆبونەوە بە لێدانی سرودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و ساتێک وەستان بۆ گیانی شەهیدی سەرکردە سەعید یەزدانپەنا و گشت شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد .پاشان هەڤاڵان لەم کۆبونەوەیە دا بە چڕی باس لە شێوازی بەڕێوەبردنی ساڵیادەکە و هەروەها شێوازی بانگهێشت کردنی میوانان و دابەش کردنی ئەرک و کارەکان کرا و لە لایەن هەر کام لە ئەندامانەوە چەند پێشنیارێک خرایە بەر باس و وتووێژیان لە سەر کرا .
لە کۆتایی دا بەشێکی زۆر لە پلان و بەرنامەی رێ و رەسمەکە پەسەند کرا و بەشێک لە کارەکان خرانە کۆبونەوەی داهاتوو .
سەرچاوەی هەواڵ راگه‌یاندن
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
نوێنەرایەتی ئورووپای
11ی خاكه‌لێوه‌یساڵی 2722ی کوردی
31ی مارسیی ساڵی 2022ی زایینی

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *