بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەندامانی PAK لە هولەند

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 11ی گوڵانی ساڵی 2721ی کوردی، ھاوکات لەگەڵ 1ی مای ساڵی 2021ی زایینی، کاتژمێر 20.00، کۆبوونەوەی ئاسایی کۆمیتەی هولەندی پارتی ئازادیی کوردستان بە بەشداری ئەندامانی کۆمیتەی هولەند و هەروەها بەشداری نوێنەرایەتیی ئۆروپایPAK لە ڕێگای ئینتێرنێتەوە ڕێکخرا.

کۆبوونەوەکە بە وەستان و گوێبیستی سروودی نەتەوەیی ئەی‌ڕەقیب وساتێک بێدەنگی بو گیانی پاکی شەهیدی سەرکردە کاک سەعید یەزدانپەنا و شەهیدانی ڕێگای سەربەخویی کوردستان دەستی پێ‌کرد.
پاشان خاتوون چیمەن نەقشبەندی بەرپرسی کۆمیتە، وێڕای بەخێرهاتن کردنی هەڤاڵان، باسی لە چەند خالێکی تایبەتی کرد.
هەروەها باسیان لەوە کرد هەر ئەندامێکی کۆمیتەی هولەند کار و چالاکیەکانیان بەرفراوانتر بکەن و هەر کەسێک دەبێ بەرپرسیارێتیەک هەڵبگرێت و داوای لە گشت ئەندامان کرد بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی کاری هاوبەش پێشنیارەکانیان پێشکەش بکەن.
پاشان هەڤاڵ “ئەفشار ئەقدەسی” ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی نوێنەرایەتیی ئۆروپایPAK، کورتە وتارێکی پێشکەش کرد و لەو نێوەندەدا ڕاوبۆچوونی خۆی و تێبینی و پێشنیارەکانی بۆ ئەندامان خستە ڕوو.
لە میانەی کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە ئەندامان پرسیار و بۆچوونی خۆیان پێشکەش کرد و هەریەک لە بەڕێزان خاتوون چیمەن نەقشبەندی و هەڤاڵ ئەفشار ئەقدەسی وەڵامی هەڤاڵانی بەشداریان داوە.
لە ئاکام دا کۆبوونەوەکە پاش کاتژمێرێک کوتایی پێ هات.
سەرچاوەی هەواڵ راگه‌یاندن
کومیتەی ڕێکخستنی هۆڵه‌ندی
پارتی ئازادیی کوردستان PAK
13 گوڵانی ساڵی 2721کوردی
3 مای ساڵی 2021 زایینی
Kurdistan Freedom Party
Holland Committee
nl_pak@yahoo.com
nl.pak1@gmail.com
Mobil:0031620074245
?https://t.me/PAKeurope
www.pak-eu.com?
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=bookmarks

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *