بەیاننامەی ناڕەزایی ھەڤکاری پارتە کوردستانییەکان لە ھۆڵندا لەبارەی پشێوییەکانی باشوری کوردستان

سڵاو لە کوردستانیانی خۆشەویست، سڵاو لە هەموو تێکۆشەرەکانی کورد لە هەر کوێیەك بن، سڵاو لە شەهیدان و کەس و کاریان سڵاو لە چینی مامۆستایان و قوتابیان و خوێنکاران، سڵاو لە پێشمەرگە و کارمەندانی ئاساییش و پۆلیس و دەزگاکانی ئاساییش پاراستنی کوردستان.

بەڕێزان لاوانی دڵ گەرم و نیشتیمان پەروەر، تکایە ڕێ مەدەن بە ناحەزانی گەل و نیشتیمان بازرگانی بە برین و ناڕەحەتییەکانتان بکەن، تکایە ئەو نیشتیمانەی کە کەس و کاری خۆتان خۆی لە پێناودا بەخت کردووە وێران بکرێت، تکایە ئێوەی سەرکردەی داهاتووی کوردستانن مەیەڵن کاری نابەجێ بەناوتانەوە بکریت، مەیەڵن دەستی ڕەش و خیانەت پەیامە جوانەکانتان پەڵاوی بکات و ناشیرینی بکات.
داواکارییەکانتان ڕەوایە وە ئێمە وەك هەڤکاری پارتە کوردستانییەکان لە هۆڵندا هەموو پاڵپشتییەکتان دەکەین، لە هەمان کاتدا داواکارین هێمنی خاك و نیشتیمان بپارێزن وە تێکدەران بدەن بەدادگا، بەڵێ ئێوە تێکدەران کە بەناوی ئێوەوە وێرانکاری دەکەن بیاندەن بەدادگا، ئاوڕێك بۆ دواوە بدەن بزانن ئەو ئاڵایەی کە چەند کەسێکی ناحەز سوکایەتیان پێوەکرد چۆن بەدەست هاتووە، بەڕێزان ئەو ئاڵایە ناسنامەی بەڕێزتان و هەموومانە تکایە مەیشێوێنن، شاری ڕۆشنبیران هەرگیز کاری نابەجێ ناکات هەرگیز وێرانکاری ناکات هەرگیز بێڕێزی ناکات لەبەر ئەوە پێتان دەڵێین ئێوە کوڕ و کچی ئێمەن واتا لە خوێن و گۆشتی ئێمەن چونکە خوێنی باو و باپیرانمان تێکەڵ بە ئاڵای کوردستان بووە.
لەم بارەیەوە ھەڤکاری پارتە کوردستانییەکان لە ئەوروپا وە بەتایبەتی لە ھۆڵندا ئەم جۆرە کارە تێکدەر و ناڕەوایانە پرۆتسۆدەکات کە هەندێك کەس بە دەستی ئەنقەست خۆیان خزاندۆتە ناو ڕیزەکانتانەوە ، وە ھیوادارە بەزووترین کات پشێوییەکان کۆتاییان پێبێت، وە لەھەمانکاتدا داواکارین حکومەتی ھەرێم لەم بار و دۆخە سەختەدا ھاوکاری ھێوەرکردنەوەی بارودۆخەکەبدەن وە ئاوڕێکی بەرپرسیارانە لە قوتابییە خۆشەویستەکانمان بدەنەوە.
بژی کورد
بژی کوردستان
هەردەم شەکاوەبێت ئاڵاکەمان
ھەڤکاری پارتە کوردستانییەکان لە ھۆڵندا
3ی  سه‌رماوه‌زی 2721 ی کوردی
24 ی نۆڤامبەری 2021ی زایینی
Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *