بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ مەحکومکردنی کوژران وبریندارکردنی کۆڵبەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایان تورکیاوە

رۆڵەکانی نەتەوەی کورد!
کوردستانییە نیشتمانپەروەرەکان!
ئەمڕۆ دووشەممە 20 سێپتامبری 2021 هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی تورکیا ژمارەیەک کۆڵبەری رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری پارێزگای وان دەکەنە ئامانج و لە ئاکام‌دا دوو کۆلبەر دەکوژرێن و سێی دیکەش بریندار دەبن.
ئەم کۆڵبەرانە خەڵکی دێهاتی “کوران” ی سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی پارێزگای ورمێن.
ئالیشان حەیدەری18 ساڵان و سۆزدار ئەحمەدی 21 ساڵان ناوی ئەو دوو کۆڵبەرەی رۆژهەڵاتن کە لە ئاکامی ئەو پەلامارەدا گیانیان لەدەستداوە.
لەخوێن گەوزاندنی رۆڵەکانی کورد لە سنوورەکانی رۆژهەڵات و باکووری نیشتمان لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تاران و ئەنکاراوە،
یەکێکە لە ئاکامە تاڵەکانی بندەستی و داگیرکراویی نیشتمانەکەمان.ئەم جینایەتانە هاوکاتە لەگەڵ ئەو گوشار و گەلەکۆمەیەی لە لایان ئەو دەوڵەتانەوە دژی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچن.
پارتی ئازادیی کوردستان کوشتاری رۆڵەکانی کورد لەلایان دەوڵەتە داگیرکەرەکانەوە مەحکووم دەکا و پێ لەسەر ئەوە دادەگرێتەوە تا نەتەوەی کورد لەژێر دەستیی بژی و نەبێتە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی؛ کوشتاری رۆڵەی کورد لە کوردستان دوایی نایێ و نابڕێتەوە.
پارتی ئازادیی کوردستان
کومیتەی ڕاگەیاندن
20 سێپتامبری 2021 ز
29 خەرمانانی 2721 ک
Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *