حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا:بارزانی به‌ هه‌ڵگرتنی گوتاری ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی و رێبه‌رایه‌تی كردنی رێفراندۆم، گیانێكی نوێی به‌به‌ر ناسیۆنالیزمی كورددا كرده‌وه‌

له‌ په‌یامێكی پیرۆزبایی دا بۆ رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی كورد سه‌رۆك بارزانی، به‌ بۆنه‌ی 75ساڵه‌ی له‌ دایكبوونی خۆی و پارتی دێموكراتی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی ئه‌و راستییه‌، هیوام خواستووه‌، به‌گه‌یاندنی كوردستان به‌ ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی یه‌كجاریی، ئه‌ركی ته‌واو نه‌كراوی ژێنێڕاڵ بارزانی و كاك ئیدریسی برای و شه‌هیدانی ئه‌و رێبازه‌، وه‌دیی بێنێت.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌م به‌مجۆره‌یه‌:
به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی
رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی كورد
سڵاوی خه‌بات و تێكۆشان
به‌ بۆنه‌ی 75هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی پارتی دێموكراتی كوردستان و هاوكات 75 ساڵه‌ی له‌ دایكبوونی به‌ڕێزتان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م.
له‌م بۆنه‌یه‌دا هه‌زاران سڵاو پێشكه‌شی رۆحی پاكی ژێنێڕاڵ مسته‌فا بارزانی نه‌مر ده‌كه‌م كه‌ نیو‌سه‌ده‌ی ژیانی له‌ پێناو ئاوات و ئامانجه‌ پیرۆزه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد، له‌ جه‌نگ وململانێ و تێكۆشاندا برده‌سه‌ر و رێگای خه‌بات له‌ پێناو رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی رووناك كرده‌وه‌.
هه‌روه‌ها سڵاو ده‌نێرم بۆ گیانی نه‌سره‌وتووی كاك ئیدریس بارزانی كه‌ باشترین ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی لاوێتی شانبه‌شانی جه‌نابتان و به‌دوای بارزانی سه‌ركرده‌وه‌ بۆ‌ تێكۆشان و به‌رخۆدانی كوردایه‌تی ته‌رخان كرد.
سڵاوی ئه‌مه‌گ و وه‌فا پێشكه‌شی به‌ڕێزتان ده‌كه‌م، كه‌ هه‌موو لاوێتی و توانا و ته‌مه‌نی خۆتان پێشكه‌شی رزگاریی كوردستان و وه‌دیهێنانی خه‌ونی سه‌ركرده‌ مێژووییه‌كانمان و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی خه‌بات كردوه‌و به هه‌ڵگرتنی گوتاری ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ركردایه‌تی كردنی رێفراندۆمی مێژوویی2017ی باشووری كوردستان، گیانێكی نوێتان به‌به‌ر ناسیۆنالیزمی ئازادیبه‌خشی كورد دا كرده‌وه‌.
هیوادار و ئاواته‌خوازم، به‌ڕێزتان هه‌ر ساخ و سڵامه‌ت بمێنن و، ئه‌ركی ته‌واو نه‌بووی ژێنێڕاڵ بارزانی و كاك ئیدریس و رێبوارانی شه‌هیدی رێگاو رێبازیان به‌ گه‌یاندنی نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانی زامدارمان به‌ ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی یه‌كجاریی ته‌واو بكه‌ن و، ئاواتی له‌مێژینه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ وه‌دیبێنن.
به‌ڕێزه‌وه‌
پێشمه‌رگه‌ی رێگای ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا
25ی گه‌لاوێژی2721ك
16ی ئووتی 2021ز
https://www.facebook.com/hussein.yazdanpana
Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *