خۆپێشاندانی کوردانی وڵاتی بریتانیا لەبەردەم جاسووسخانەی کۆماری سێدارەی ئێران دژ بە سیاسەتەکانی ڕێژیم

کاتژمێر 14:00ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە 20ی جۆ‌زه‌ردانی 2721ی کوردی بەرانبەر بە 10ی ژووئه‌نی ساڵی 2021 زایینی بـەئـامادەبوونی کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان خۆپێشاندانێکی بەرین لەبەردەم جاسووسخانەی کۆماری سێدارەی ئێران لە شاری لەندەنی پێتەختی وڵاتی بریتانیا بەڕێوەچوو.

ئەو خۆپێشاندانە وەک دەربڕینی ناڕەزایەتیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەبەرامبەر سیاسەتی سەرکوتکردن، سێدارە، ئەشکەنجە و ئینکاریی کۆماری سێدارە بەرامبەر بە گەلانی ئێران و بە تایبەت گەلی کورد بەڕێوەچوو. ھەروەھا وەک ھەڵوێست وەرگرتن دژ بە پڕۆژەی ھەڵبژاراردنی ساختە لە ئێران بوو.
جێگای ئاماژە پێکردنە کە ئەندامانی کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە وڵاتی بریتانیا زۆر چالاکانە لە خۆپێشاندانەکەدا بەشدار بوون.
سەرچاوەی هەواڵ راگه‌یاندن
پارتی ئازادیی کوردستان
کومیتەی ڕێکخستنی بەریتانیا
21ی جۆ‌زه‌ردانی ساڵی 2021ی کوردی
11ی ژووئه‌نی ساڵی 2021ی زایینی
Kurdistan Freedom Party
COMMITTEE PAK, (UK)
Pak2691@yahoo.com
pak30london@yahoo.co.uk
00447380999000:TEL
wwwpak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=hl

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *