
رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 15ی ڕەزبەری 2720 ( 6ی ئۆکتۆبری 2020 ) کاتژمێر 16:00 لە شاری سلێمانی ، شاندی PAK که پێکهاتبوون لە هەڤاڵان جوانشێر ڕەفعەتی و زانا نیکدڵ ، سەردانی بارەگای نوێنەرایەتی سلێمانی حدکا یان کرد و لە لایان هەڤاڵ ئیسماعیل رەحمانی نوێنەری حدکا لە سلێمانی بە گەرمی پێشوازی کران .
لە گفتووگۆیەکی برایانەدا وێڕای لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنی هێندێک بابەتی گشتی ، باس لە دەرفەت و لەمپەرەکانی خەباتی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کورد لە کوردستان بەگشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی کرا. لە کۆتای دانیشتنەکەدا جەخت کرایەوە لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو پارت و بەردەوامی دان بە هەنگاوەکانی هاوکاری و یەکگرتوویی نێوان هێزە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ، لە تەوەرەکانی ئەم گفتووگۆیانە بوون . پارتی ئازادیی کوردستان نوێنەرایەتی سلێمانی
15ی ڕەزبەری 2720 کوردی
6ی ئۆکتۆبری 2020 زایینی
وەڵامێک بنووسە