
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 5/1/2022 به‌ڕێز حسێن یه‌زدانپه‌نا سه‌رۆكی پارتی ئازادیی كوردستان، به ئاماده بوونی خەلیل نادری وتەبێژ و ژماره‌یه‌ك بەرپرسانی PAK، پێشوازیی كرد له به‌ڕێز: “لەتیف ئەپۆزدەمیر” سه‌رۆكی گشتیی پارتی ماف و ئازادییه‌كان( HAK_PAR) و شاندێك لە ئەندامانی سەرکردایەتیی هاکپار .
ئامانج لە پێکهاتنی ئەم دیدار و کۆبوونەوەیە به‌هێز كردنی پێوه‌ندییه‌كانی هاکپار و پارتی ئازادیی كوردستان و ئاڵووگۆڕی بیروڕا له سه‌ر دۆخ و هه‌لومه‌رجی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو. به‌ڕێز لەتیف ئەپۆزدەمیر، له وته‌كانیدا، باسیان کرد لە هه‌لوومه‌رجی سیاسیی باكووری كوردستان و تركیا و گرنگیی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەو وڵاتە و رۆڵی کورد تیایدا؛ ئامانج و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستیان له‌سەر یەکگرتوویی کورد و بەشدارییکردنیان بەهەڵوێستی نەتەواییانەوە لە هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە روون کردەوە. پاشان سه‌رۆكی PAK لە وتەکانی‌دا ئاماژەی کرد بە گرنگیی پێوەندیی نێوان پارچەکانی کوردستان و پێی لەسەر ئەو راستییە داگرتەوە کە کوردستان یەک وڵاتە و کورد یەک نەتەوەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە داگیر و دابەش کراوە؛ و تەنیا سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونی کوردستانە دەتوانێ ماف و ئازادییەکانی نەتەوەی کورد وەدیبێێت. لەدرێژەی وتەکانی‌دا ئاماژەی دا بە ڕۆڵی نەتەوەی فارس بەوانەی کە لە دەسەڵاتدان و ئەوانەش کەوا ئۆپۆزسیۆنن کە چۆن هاوڕا و تەبان لەسەر سەرکوتکردنی خەباتی نەتەوەی کورد و چۆن پاڵپشتیی لە گرتن و کوشتنی رۆڵەکانی کورد دەکەن. هەروەها لە درێژەی وتەکەیاندا ئاماژەیان بەوەدا سیاسه‌تی دروست و نه‌ته‌وه‌یی ئەوەیە كه هێزه كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵات له جیاتی هیوا هه‌ڵچنین له سه‌ر ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و حه‌ولدان بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه كه ده‌بنه حوكمڕانانی داهاتووی ئێران، به‌ره‌یه‌كی كوردستانی له سه‌ر بنه‌مای وه‌ده‌سهێنانی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس له ڕێگای رێفراندۆمه‌وه، پێك‌بێنن و لەشکری خۆیان یەکبخەن. لەکۆتایی‌دا لەسەر پێوەندی زیاتر و هاوکاریی نیوان هەردوولا و جەختکرایەوە و شاندی میوان به رێز و حورمه‌ته‌وه به‌ڕێكران.
پارتی ئازادیی كوردستانPAK
كۆمیته‌ی راگه‌یاندن
15 بەفرانباری 2721
5 ژانیوەری 2022
وەڵامێک بنووسە