
ژنانی سته‌مدیده‌ی کوردستان!
تێکۆشه‌رانی رێبازی عه‌داڵه‌ت و یه‌کسانی!
لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و 18 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان پێی نایه مه‌یدانی خه‌باته‌وه. بە دامه‌زرانی رێکخراوه‌که‌مان جگه له‌وه‌ی پاڵپشت و پوتانسێلێکی نوێ بۆ به‌رگریی له پرسی ژن و مافه‌کانی له کوردستان هاته مه‌یدان، هاوکات له دایکبوونی وزه و گوتارێکی نوێی جیاواز و داهێنه‌ر بوو له بواری خه‌باتی ژنی کورد له شکڵ و ناوه‌ڕۆکدا.
رێکخراوه‌که‌مان له کاتێکدا یادی 18 هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی له دایکبوونی ده‌کاته‌وه که هێشتا به‌شێکی به‌رچاو له ژنی کورد له خراپترین دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ژیان تێپه‌ر ده‌کا، هێشتا دیارده سواو و سونه‌تییه‌کان، هه‌ڵاواردنه‌کان و که‌لتووری پیاوسالاری وه‌ک مۆته‌که‌یه‌ک باڵی به‌سه‌ر ژیان و چاره‌نووسی ژنی کورددا گرتووه، ئه‌مه له هه‌لومه‌رجێکدایه که ژنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به گشتی هێشتا له ئاکامی داگیرکرانی ئه‌و به‌شه له وڵاته‌که‌مان و له سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ره‌ش و دواکه‌وتووی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هیچ راده‌یه‌ک له ماف و ئازادییه‌کانی نه‌ک دابین نه‌کراوه، به‌ڵکوو رۆژ له دوای رۆژ ژیانی ژنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌ره‌و هه‌ڵدێر شۆڕ ده‌بێته‌وه.
ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌گه‌ر له لایه‌ک هیچ ههنگاوێکی بۆ دابینکردنی مافه ئینسانییه‌کانی ژنان هه‌ڵنه‌گرتووه‌ته‌وه، له لایه‌کی دیکه‌وه به پێی یاسا کۆت و به‌ندیی دیلێتی له ده‌ست و ملی ژنان کردووه، جگه له‌وه‌ش ئه‌مڕۆ ژنانی وڵاته‌که‌مان به ده‌س نه‌خۆشییه‌کانی وه‌ک، ماده هۆشبه‌ره‌کان و نه‌خۆشییه وایرۆسییهکان و گه‌نده‌ڵی و ده‌یان دیارده و قه‌یرانی کۆمه‌ڵایه‌تی جۆراوجۆره‌وه ده‌ناڵێنن.
مێژووی داگیرکرانی وڵاته‌که‌مان و خه‌باتی نه‌پساوه‌ی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه که نه ژنی کورد و نه هیچ تاکێکی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه هیچ راده‌یه‌ک له مافه ئینسانی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی نایه‌ته دی ئه‌گه‌ر خاک و نیشتمانه‌که‌ی له ژێرده‌ستی و داگیرکراوی بێگانه‌کاندا بێ.
کاتیک باس له مافی ژن له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا ده‌که‌ین، له‌به‌ر چاوکرتنی زه‌رفییه‌ت و توانای سیاسی گشتیی نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ دابین کردن و پاراستنی ئه‌و مافه و ئازادیی هه‌موو چین و توێژ و که‌رته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه، یه‌که‌مین ده‌روازه‌یه که پێویسته پێیدا تێپه‌ر ببین، بێگومان نه ژن و نه هیچ ده‌سته و گرووپێکی دیکه‌ی دیاریکراوی کۆمه‌ڵایه‌تی له کوردستان به بێ هاتنه گۆڕێی مه‌رجی رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی له ژێرده‌ستی و داگیرکراوی ناتوانێ به ماف و ئازادییه تایبه‌تییه‌کانی بگا، بۆیه به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و راستییه و واقعی مافخوراوی ژن له کۆمه‌ڵگای کوردستان، بوونی چوارچێوه‌یه‌کی فیکری و رێکخرواهیی وه‌ک رێکخراوی ئازادیی ژنانی کودستان-نی‌نا پێویستییه‌کی مێژوویی بوو.
به له دایکبوونی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نی‌نا گوتارێکی نوێ له خه‌باتی یه‌کسانیخوازی نێوان ژن و پیاو و خه‌باتی سیاسی و نه‌ته‌وایه‌تی ژنی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دایکبوو، گوتارێک که په‌یامی راسته‌قینه‌ی رزگاریی ژنی کوردی له کوێلایه‌تی و ژێرده‌ستی و مافخوراوی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵگرتووه. رێکخراوه‌که‌مان جگه له‌وه‌ی له ماوه‌ی 18 ساڵی رابردوودا پێی له سه‌ر به‌ها و بایه‌خه مرۆڤایه‌تییه‌کان و چه‌مک و ده‌سته‌واژه باو و دێموکراتییه‌کان داگرتووه‌ته‌وه و پێوه‌ی پابه‌ند بووه، هاوکات خۆی له‌و راستییه‌ش نه‌بواردووه که دۆخی ژیان و چاره‌نووسی سیاسی و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ژنی کورد دابراو له دۆخی گشتیی کورد نییه و پێویسته ژنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به روانگه‌یه‌وه درێژه به خه‌بات له پێناو ماف و ئازادییه تایبه‌ته‌کانی خۆیان بده‌ن.
رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نی‌نا، جگه له‌وه‌ی رێکخراوێکی تایبه‌ته به خه‌بات له پێناو وه‌دیهێنانی ماف و ئازادییه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و که‌لتورییه‌کانی ژنی کورد، هاوکات پێ له سه‌ر ئه‌و راستییه‌ش داده‌گرێته‌وه که دۆخی سیاسیی کورد، گوتار و شێواز و جۆری خه‌باتی ژنی کوردی بۆ رزگاریی له ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌کانی که‌لتووری کۆمه‌ڵگای پیاوسالاری، له خه‌باتی ژنانی دیکه‌ی جیهان جیا ده‌کاته‌وه، له‌م سۆنگه‌یه‌وه رێکخراوه‌که‌مان به پێویستی ده‌زانێ پێ له سه‌ر ئه‌م خاڵانه دابگرێته‌وه:
– رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان- نی‌نا له 18 هه‌مین ساڵی له دایکبوونیدا پێ له‌سه‌ر درێژه‌دان به خه‌بات له پێناو وه‌دیهێنانی مافه زهوتکراوکانی ژنانی کورد له هه‌موو بواره‌کانی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی…هتد له کوردستان دادهگریتهوه.
– له قاودان و به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ دیارده‌ی زه‌بروزه‌نگ و توند و تیژی و تیرۆر و کوشتنی ژن به هه‌ر هۆ و بیانوویه‌ک، له ئه‌رکه هه‌میشه‌ییه‌کانی رێکخراوه‌که‌مانه.
– رێکخراوه‌که‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که دژی که‌لتووری پیاوسالاری له کوردستان له خه‌باتدایه، له هه‌مانکاتدا دژی که‌لتووری دژه پیاوه و ئێمه لێکگه‌یشتن و خه‌باتی هاوبه‌شی ژن و پیاوی کورد له پێناو ئامانجه هاوبه‌شه‌کان به کلیلی به‌خته‌وه‌ریی ژن و پیاو له کوردستان ده‌زانین.
– رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان باڵاده‌ستی چین و ده‌سته و گرووپ و ره‌گه‌زێکی تایبه‌تی له کۆمه‌ڵگا ره‌د ده‌کاته‌وه و پێ له‌سه‌ر که‌لتووری مرۆڤسالاری و به‌ها و بایه‌خه مرۆڤایه‌تییه‌کان داده‌گرێته‌وه و بانگه‌شه‌ی یه‌کریزی و ته‌بایی نێوان ژن و پیاو به ئه‌رکی هه‌نووکه‌یی هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌زانێ.
– رێکخراوه‌که‌مان دژی هه‌موو جۆره‌کانی هه‌ڵاواردنه دژ به ژنان، هه‌موو حه‌ول و هه‌نگاوێک مه‌حکووم ده‌کا که ده‌یه‌وێ ژن په‌راوێز بخا و بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و یاسا و نه‌ریتانه‌ی که ماف و ئازادییه‌کانی ژنان له خێزان و کۆمه‌ڵدا پێشێل ده‌کا خه‌بات ده‌کا.
– رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان –نی‌نا، بۆ پڕکردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌کی هه‌ست پێکراو له بزووتنه‌وه‌ی ژنی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێی نایه مه‌یدانی خه‌باته‌وه، ئه‌و بۆشاییه‌ی له چه‌ند ده‌یه له‌مه‌وبه‌ره‌وه باڵی به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی ژنی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کێشابوو، له‌م سۆنگه‌یه‌وه جگه له‌وه‌ی درێژه‌ده‌ری خه‌باته له پیناو مافه‌کانی ژنان، ئه‌و خه‌باته گرێ ده‌دا به خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه و خۆی به به‌شێک له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی کوردستان ده‌زانێ له پێناو سه‌ربه‌خۆیی و به‌ده‌وڵه‌تبوونی کورد.
له 18 هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی له دایکبوونی رێکخروای ئازادیی ژنانی کوردستان-نی‌نا، پیرۆزبایی له خۆمان و سه‌رجه‌م ژنانی ریزه‌کانی ریکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نی‌نا و هه‌موو ژنانی تێکۆشه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین و بهمبۆنهوهیه جارێکی دیکه به‌ڵێن به خۆمان و ژنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌ده‌ین تا وه‌دیهاتنی خه‌ون و ئاواته ئینسانییه‌کانی ژنانی کورد له خه‌بات نه‌سره‌وین.
رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نی‌نا
1 گوڵانی 2720
20 ئاپریلی 2020
ninaazadi.jinan1@gmail.com
وەڵامێک بنووسە