راگەیێنراوی PAK بۆ مەحکومکردنی سەپاندنی حوکمی بەندکردنی زارا محەممەدی

دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لەپاڵ پەیڕەوکردنی سیاسەتە فاشیستانەکانی دیکەی خۆی بەرانبەر رۆڵەکانی نەتەوەی کورد، ئەمجارەش زارا محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگیی کۆمەڵایەتیی ڤەژین ی بە پێنج ساڵ بەندکردن حوکم‌دا.
زارا محەممەدی کە لە جۆزەردانی 2719 هەڵکوترایە سەر ماڵەکەی و دەسبەسەرکرا و پاش شەش مانگ بەبارمتە تا یەکلابوونەوەی دۆسییەکەی ئازادکرا.
سەرەتا لەلایان لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە 10 ساڵ حوکم درا و تۆمەتی پێکهێنانی گروپیان وەپاڵ‌خست و دواتر لە لایان لقی چوارەمی دادگای پێداچوونەوەی سنەوە حوکمەکەی بۆ پێنج ساڵ کەمکرایەوە. پاش گرتنەبەری سەرجەم رێگاو رێکارە یاساییەکان و داواکردنی بەکارهێنانی ماددەی 477 بۆ رێگریی‌کردن لە حوکمی سەرەڕۆیانە و نادادپەروەرانە بەڵام دواجار داواکارییەکەی لەلایان بەرپرسی گشتیی دادگای دادگوستەریی پارێزگای سنە رەت کرایەوە و حوکمەکە بۆ بەشی ئەجرای ئەحکام رەوانەکرا و زارا مەحەممەدی ئاگادار کرایەوە کە لە رۆژانی داهاتوودا خۆی رادەست بکات.
پارتی ئازادیی کوردستان سەپاندنی ئەم حوکمە ناڕەوایە مەحکووم دەکا و بە درێژەی سیاسەتی دوژمنکارانەی دەوڵەتی داگیرکەر دەزانێت.
دەوڵەتی داگیرکەر بەم چەشنە لەگەڵ نەتەوەی خاک و نیشتمان داگیرکراو رەفتار دەکا و بۆ سڕینەوەی نەتەوەی کورد و زمانەکەی هەر سیاسەتێکی نامرۆڤانە دەگرێتەبەر.
تا کورد لەژێر دەستی هەرداگیرکەرێکدا بێت ئاکامەکەی گرتن و لێدان و کوشتنی رۆڵەکانی و سڕینەوەی هۆوییەت و زمانەکەیەتی .
خەونی پێکەوە ژیان لە هەر چوارچێوەیەک‌دا لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەدا کە بە کەلتووری پێکەوەژیان نامۆن و فاشیستانە دەکەونە هەوڵی سڕینەوەی نەتەوەکانی دیکە، ئاکامێکی جگە لەناچوون نابێت.
پارتی ئازادیی کوردستان
15ی بەفرانباری 2721 ی کوردی
5ی ژانیوەری ساڵی 2022ی زایینی
Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *