سەردانی نوێنەرایەتی سلێمانی پارتی ئازادیی کوردستان لە پارتی دێموکراتی پێشڤەڕۆی کورد لە سووریە ، بەبۆنەی63 هەمین ساڵیادی دامەزراندیانەوە

ئەمڕۆ دووشهممه ڕێکەوتی 26ی جۆزەردانی 2720 ک ( 15ی ژوەنی 2020 ز ) بە بۆنەی ساڵرۆژی دامەزراندی پارتی دیموکراتی پێشڤەڕۆی کورد لە سووریە ، شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان جوانشێر ڕەفعەتی و چیا مورادی بە نوێنەرایەتی PAK ،
سەردانی بەڕێز کاک عەلی شەمدین ئەندامی مەکتەبی سیاسی و نوێنەری پارتی دێموکراتی پێشڤەڕۆ لە باشووری کوردستانیان کرد .
شاندی پارتی ئازادیی کوردستان وێڕای پێشکەش کردنی برووسکە و پیرۆزبایی یادەکە ، هاوکات هیوای سەرکەوتن لە خەبات و تێکۆشانیان بۆ پارتی دێموکراتی پێشڤەڕۆ خواست و پێداگریان لەسەر درێژەدانی پەیوەندی نێوان هەردوو پارت کردەوە .
پارتی ئازادیی کوردستان
نوێنەرایەتی سلێمانی
26ی جۆزەردانی 2720کوردی
15ی ژوئەنی 2020 زایینی
وەڵامێک بنووسە