شیعری مامۆستای نه‌ته‌وه‌یی كورد لەتیف عومەر بو رێبەری سەربەخۆیی ڕۆژھەڵات حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا

( سروودی گەل)
یەزدان پەنا ، یەزدان پەنا
لەتوێ ،توێی خاکا
مەردانە هەستا
بۆ یەکسانی گەل
پارتی ئازادی
هێنایە ناو گەل
٭٭٭٭
یەزدان پەنا ، یەزدان پەنا
چرای ئازادی
بۆکورد وا هەڵکرد
بەپێشڕەوی مەرگ
ڕوو ، بەڕووی دوژمن
وەفای تۆمار کرد .
٭٭٭٭
یەزدان پەنا ، یەزدان پەنا
لانەی سەنگەرمان
ڕێی خەباتمانە
ڕازی تێز خۆزگەی
ئازادی خوازی
کوردستانمانە .
٭٭٭٭
یەزدان پەنا ، یەزدان پەنا
ڕۆژی ڕۆژهەڵات
لەبەرزی وەتەن
کازیوەی ئەدا
بەڕووی شەکاوەی
ئاڵای وڵاتمان .
٭٭ ٭٭ ٭٭ ٭٭
شیعری لەتیف عومەر
پێشکەشە بە خەباتکارانی پارتی ئازادیی کوردستان .
Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *