لێدوانی وتەبێژیPAK سەبارەت بە سەرکەوتنی بڕیاری تەحریمی ھەڵبژاردنەکانی دەوڵەتی داگیرکەر

ئەمڕۆ رۆڵەکانی کوردستان لە ئاگرییەوە ھەتا لوڕستانات، شانازییەکی دیکەیان تۆمار کرد.
بەختەوەرانە رۆڵەکانی کوردستان ئەمڕۆ جارێکی دیکە سەروەریی دەوڵەتی فارسیان بەسەر نیشتمانی داگیرکراوماندا، رەتکردەوە.
ئەمڕۆ رۆڵەکانی نەتەوەی مەزنمان لە رۆژھەڵاتی داگیرکراو، بە بەشداریی نەکردن لە شانۆگەریی ھەڵبژاردنی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران، بەردەوامیی سەروەریی تاران بەسەر کوردستانیان رەتکردەوەو ئاڵای ناسنامەی سەربەخۆی نەتەوەیی کوردیان، شەکاندەوە.

ئەمڕۆ تاران سەرەڕای ھەموو فرت و فێڵەکانی بۆ رکێش کردنی رۆڵەکانی نەتەوەکەمان، لە کوردستان شکستێکی سەرشۆڕانەی بەسەر ھات.
ئەمڕۆ رۆڵەکانی کوردستان بە خۆ بواردن لە بەشداریی لەو شانۆگەرییەدا، کاروانی خەبات بۆ ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستانیان بەھێزتر و رێفۆرمخوازیی و ئێرانچییەتی و تارانمەحوەرییان، تووشی شکست کرد.
سڵاوی گەرمی ئێمە لە پارتی ئازادیی کوردستان، پێشکەش بە رۆڵەکانی نەتەوەکەمان و ھەموو کوردستانیانی خۆشەویست.
پیرۆز بێ ئەم سەرکەوتنەو بە ھیوای گوڕ و تیندان بە خەبات لە پێناو راماڵینی ھێزەداگیرکەرەکانی ئێران لە کوردستان و وەدستھێنانی ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان.

خەلیل نادری
وتەبێژی پارتی ئازادیی کوردستان

28ی جۆزەردانی2721ک
18ی ژووئەنی 2021زایینی

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *