پارتی ئازادیی کوردستانPAK، عێرفان ساعدپەنا به‌ قوربانیی تێرۆریزمی ده‌وڵه‌تیی ئێران ده‌زانێ

بەداخێكی گرانه‌وه‌ رۆژی رابردوو 15ی جۆزەردانی 2721 تەرمی عێرفان ساعدپەنا، مامۆستای زمانی کوردی و چالاکی سیاسیی و مەدەنیی شاری سنە؛ سێ رۆژ پاش لەماڵ‌دەرچوون و دیار نەمانی، دۆزرایەوە.

مامۆستاعێرفان دامەزرێنەر و ئەندامی دەستەی بەڕێوبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگیی – کۆمەڵایەتیی زاگرۆس بوو. ئه‌و به‌ هۆی چالاكیی و بۆچوون و هه‌ڵوێسته‌كانی پێشتر لەلایەن دوژمنی داگیركه‌ره‌وه‌ دەستبەسەر و بەندکرابوو.
گرتن و کوشتنی چالاکانی سیاسیی و مەدەنیی رۆژهەڵاتی کوردستان و سیناریۆسازیی و هۆنینه‌وه‌ی درۆو ده‌له‌سه‌ بۆ هۆكاری مه‌رگیان و حەولدان بۆ فریودانی خەڵک، بەشێکن له‌و تاوانانه‌ی كه‌ ئێران وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ر دژ به‌ كوردی بێده‌وڵه‌ت و نیشتمان داگیركراو، به‌ به‌رده‌وامیی ده‌یخوڵقێنێ.له‌ 2 ساڵی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌باتگێڕانی پارتی ئازادیی كوردستان له‌ ناوخۆی وڵات، به‌شێك بوون له‌ گیانبه‌ختكردووانی تێرۆریزمی ده‌وڵه‌تیی ئێران‌؛ له‌وانه‌: هه‌ڤاڵان “کیومەرس دەبوستانزادە”، “سەی‌کازم ئەبوشامە” و “بابەک باقری” کە له‌ شاره‌كانی ئیلام و ئه‌ندیمشك و كرماشان به‌ پلانی جۆراوجۆر تیرۆر کران.ئێستاش،گومان هه‌ڵناگرێ كه‌ بكه‌ری تێرۆری ئه‌م رۆڵه‌یه‌ی نیشتمانیش، هه‌ر دام و ده‌زگا تێرۆریستیی و مرۆڤكوژییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسدارانن‌.
پارتی ئازادیی کوردستان تێرۆری مامۆستا عێرفان ساعدپەنا مەحکوم دەکا و له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ و كه‌س و كاری هاوخه‌می ده‌رده‌بڕێ. هاوكات روو له‌ رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و گشت كوردستانیان ئه‌و راستییه‌ راده‌گه‌یه‌نێته‌وه‌ كه‌ هه‌تا سه‌روه‌ریی تاران له‌ سه‌ر كوردستان بمێنێ، كورد و كوردستان به‌ تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگاو ژینگه‌كه‌یه‌وه‌، له‌ به‌رهه‌ڕه‌شه‌ و نه‌بوونی ئاسایش دا ده‌بن.
بۆیه‌ رێگای یه‌كجاریی ده‌رچوون له‌ ژیانی پڕهه‌ڕه‌شه‌ و نه‌بوونی ئاسایش، هه‌ڵگرتنی ته‌وقی سه‌روه‌ریی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ له‌ سه‌ر نیشتمانه‌كه‌مان و گه‌یشتن به‌ ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌‌.

پارتی ئازادیی کوردستانPAK
کۆمیتەی راگەیاندن
16 جۆزەردانی 2721 کوردیی
6ی ژووئه‌نی 2021زایینی

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *