پرسەنامەی سەرۆکیPAK بۆ کۆچی دوایی باباشێخ رەسوول هاشمی

بەناوی خودای گەورە و دلۆڤان
کۆچی دوایی باباشێخ رەسوول خانەشووری بەڕێوبەر و مورشیدی تەریقەتی قادری لە ناوچەکەدا، تووشی کەسەر و داخی کردین.
خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی دیاریی ئایینی و کۆمەڵایەتیی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان بوو.
بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و پەیڕەوانی ئەو تەریقەتە دەکەم، و لە خودای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبووریی بە هەموو تازییەبارانی ببەخشێ.
حسەین یەزدانپەنا
4 خەرمانانی 2721 ک

26ی ئاگۆستی 2021ز

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *