پێشوازیی سەرۆکیPAKلە بەڕێز مامۆستا ئەمیرقازی

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌مه 26 گه‌ڵارێزانی 2721ی کوردی ھاوکات لەگەڵ17 ی نۆڤامبەری ساڵی 2021ی زایینی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستانPAK، پێشوازیی کرد لە تێکۆشەری دێرین رێزدار مامۆستا ئەمیرقازی سەرۆکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان.

لە گفتووگۆیەکی برایانەدا، کۆمەڵێک پرس و بابەتی جێی بایەخی ھەردوولایان تاوتوێ کرد. ھەروەھا پێیان لەسەر رێبازی نەتەوەیی و خەباتی کوردایەتیی و کوردستانتەوەریی داگرتەوە.
پارتی ئازادیی کوردستان
کومیتەی ڕاگەیاندن
26 گه‌ڵارێزانی 2721 ی کوردی
17 ی نۆڤامبەری 2021ی زایینی

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *