پێشوازی نوێنەرایەتی ئورووپای پارتی ئازادیی کوردستان PAK لە بەڕێز تاهیر هەورامی بەرپرسی دۆسیەی رەوەندی کوردستان لە بارەگای بارزانی

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 2ی جۆ‌زه‌ردانی ساڵی2721ی کوردی بەرانبەر 23ی مای ساڵی2021ی زایینی بەڕێز تاهیر هەورامی بەرپرسی دۆسیەی ڕەوەندی کوردستان لە بارەگای بارزانی بە ھاوەڵی کاک کجاڵ دەروێش به مه بستی پیرۆزبایی کردنی 30ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان(PAK)و هەروەها یەکەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی سپای میللیی کوردستانS.M.Kسەردانی نوێنەرایەتیی ئۆروپای PAKیان کرد.

لە لایەن ھەڤاڵان ئەفشار ئەقدەسی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی نوێنەرایەتیی ئۆروپایPAK و خاتوو چیمەن نەقشبەندی ئەندامی مەجلیسی گشتی و بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی هولەند پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا.
بەڕێز کاک تاهیر هەورامی 30 ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان PAK و یەکەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی سپای میللیی کوردستان پیرۆزبایی کرد. و ڕێزی خۆی بۆ ڕێزەکانی سپای میللیی کوردستان و بە تایبەت ڕیزی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دەربڕی کە بەتایبەتی روڵی بەرچاویان گێڕاوە لە کۆتایی هێنان بە ئەفسانەی داعش و نەبەردی مێژووی پردێ .
لەو سەردانەدا هەروەها گفتوگۆیەکی دوو لایەنە و فراوان لەسەر چۆنیەتی ڕێکخستن و پێکهێنانی چەترێک کە بتوانێت کوردانی نیشتەجێی ئۆروپا لە ژێر سێبەری خۆی کۆ بکاتەوە کرا هاوکات بەهێز کردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا بەگرنگ زانرا.
ھەڤاڵ ئەفشار ئەقدەسی جەختی کردەوە کە ئێمە ھاوکاری و پاڵپشتیی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوەی وڵات دەکەین و وەک هەمیشە پارتی ئازادیی کوردستان PAKپشتیوانی هەموو هەنگاوێکە بۆ یەکخستن و ڕێکخستنی ناوماڵی کورد.
هەروەها PAK پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ دامەزراندنی چەترێکی کۆکەەرەوە کە هەموو لایەنەکان لە چوارچێوەی پەیڕەو پرۆگرامی سەرۆک بارزانی لێک کۆ دەکاتەوە دەردەبڕێ و ئامادەی هەر چەشنە هاوکاریەکە.
و لە کۆتاییدا لەلایەن خانەخوێوە بەڕێز و حورمەتەوە بەڕێ کران .
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
نوێنەرایەتی ئورووپا
4ی جۆزەردان 2721ی کوردی
25ی مەی 2021ی زایینی
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Mobil:0031641693364
?https://t.me/PAKeurope
?www.pak-eu.com
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *