پەیامی رێبەری سەربەخۆیی رۆژھەڵاتی داگیرکراو، بە بۆنەی جەژنی قوربان

‘به‌ ناوی خوای گه‌وره‌ و دلۆڤا)

به‌ بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم پێشكه‌شی موسوڵمانانی وڵاته‌كه‌مان كوردستانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م. سڵاوی تۆڵەو وەفا دەنێرم بۆ شەھیدانی رێگای ئازادیی و سەربەخۆیی نەتەوەو نیشتمانە زامدارەکەمان. پیرۆزبایی پێشكه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی له‌ گشت پارچه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م.

خۆم به‌ به‌شداری خه‌م و داخی هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی کوردستانی ده‌زانم كه‌ جێگای ئازیزێكیان به‌ هۆی شەھیدبوون یان مه‌رگ ودووریی، له‌م جه‌ژنه‌دا خاڵییه‌.
نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، قوربانیی ته‌رتیباتی ستەمکارانەی سیاسیی ناوچه‌كه‌ و حاکمییەتی دەوڵەتانی فارس و تورک و عارەبە.كورد قوربانییه‌كی به‌رده‌وامی نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ریی سیاسییه‌.
رۆڵه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ كاتێكدا جه‌ژن ده‌كه‌ن‌ كه‌ له‌‌ ئاكامی سیاسه‌ت و ره‌فتاری گشتیی تاران و روانگه‌و سیاسه‌تی كۆڵۆنیالییانه‌ی تایبه‌تی له‌ سه‌ر كورد و كوردستان، سفره‌ و خوانیان زیاتر له‌ جاران هه‌ژارانه‌و به‌تاڵه‌‌.
ده‌وڵه‌تی داگیرکەری فارس له‌ رۆژی دامه‌زراندنییه‌وه‌ تاهه‌نووكه به‌ پشت به‌ستن به‌ هێز و زه‌بروزه‌نگ؛ داگیركاریی، فارسیفیكاسیۆن و ئاسمیلاسیۆن له‌ دژی کورد، له‌ کۆڵەکە‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی بووه.‌
ئاواتەخوازم ئەم جەژنەو جەژن و بۆنە پیرۆزە نەتەوەیی و دینی و نیشتمانییەکانی دیکەمان، دەرفەت خوڵقێن بن بۆ یەکێتی و یەکڕیزیی لە پێناو ھەڵگرتنی تەوقی سەروەریی ئەو دەوڵەتەو گەیشتن بە ئازادی و سەروەریی و سەربەخۆیی.
حسەین یه‌زدانپه‌نا
29ی پووشپەڕی2721ک
20ی ژووئییەی2021ز

 

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *