پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK

به‌ بۆنه‌ی گیانبه‌ختكردنی پۆلێك لە هاونیشتمانیانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! بەداخ و کەسەری زۆرەوە، لە ئاکامی وەرگەڕانی مینوبووسێک لە نزیکی پاڵنگان، ژمارەیەک لە هاونیشتمانیانی خەڵکی مەریوان و ئاواییەکانی گیانیان لەدەستدا و ژمارەکیش بریندار بوون.

بەمبۆنە خەمناکەوە، لەبری ڕێزدار حسەین یەزدانپەنا سەرۆکیPAK و بەناوی سەرکردایەتیی پارتی ئازادیی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییەکان دەکەین خۆمان بەشەریکی ئەو داخ و کۆستە گەورەیە دەزانین. ئەم ڕووداو کارەساتە دڵتەزێنانە کە ڕۆژانە ڕوودەدەن لەکاتێکدایە کوردستان خاوەنی سەرمایە و سامانێکی زۆرە و هەموو ئەو سەروەت و سامانە و سەرخان و ژێرخانی رۆژھەڵاتی داگیرکراو، لە لایان دەوڵەتی داگیرکەری فارسەوە بەتاڵان دەبرێ، بەڵام دۆخی ڕێگاو بان و جادەکانی کوردستان و گوزەرانی خەڵکەکەی بەجورێک خراپن کە هەمیشە شایەدی مەرگەسات و تراژیدیای لەو چەشنە دەبین لە گشت دەڤەرەکانی کوردستانی داگیرکراو. پارتی ئازادیی کوردستان، جارێکی دیکە داخ و کەسەری خۆی بۆ مەرگی کارەساتباری ئه‌و پۆله‌ لە ڕۆڵەکانی کوردستان ڕادەگەیەنێ و دەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاریان هاوخەمی دەردەبڕێ و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکانی ئەو ڕووداوە دەخوازێ.

خەلیل نادری وتەبێژی

پارتی ئازادیی کوردستانPAK

11ی خەرمانانی 2721 ک

2ی سێپتامبری 2021 ز

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *