پەیامی پرسەو سەرەخۆشیی سەرۆکیPAKبۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری ڕێبازی کوردایەتیی کاک عومەری قازی

بەناوی خوای گەورە و دلۆڤان
بە کۆچی دوایی تێکۆشەری کۆڵنەدەر و لە مێژینەی ڕێبازی کوردایەتیی، کاک عومەری قازی، ڕۆژهەڵاتی نیشتمان خەباتگێڕێکی شێلگیر و یادگارێکی دەوڵەتی جمهووری کوردستانی لە دەست دا.
کاک عومەری قازی کە لە تۆرمەی پێشەوا قازی محەممەد بوو،

هاوکات خۆی تێکۆشەرێکی نەسرەوتوو و ئازار چێشتووی ڕببازەکەشی بوو. ئەو لە ڕێگای خەبات و بەرەنگاربوونەوە دژ بە دەوڵەتی داگیرکەری فارس، لە هەر دوو حکوومەتی پاشایەتی و کۆماری ئیسلامی دا، تووشی گیران و ئەشکەنجە و ڕاوەدوونان هات. بەڵام هەرگیز لەو ڕێبازە لای نەدا و بەچۆکدا نەهات.
بۆ مەرگی ئەم تێکۆشەرە، خۆمان بە خاوەن خەم و تازییە دەزانین و پرسەو سەرەخۆشیی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و گشت کەس و کار و هەموو دۆستانی دەکەین. ڕۆحی شاد و جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
حسەین یەزدانپەنا
1ی گوڵانی 2722ک
21ی ئاوریلی2022ز

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *