ڕاگەیاندراویPAK سه‌باره‌ت به‌ ئێعدامی زیندانی سیاسیی حەیدەر قوربانی لەلایان دەوڵەتی داگیرکەر

رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی كورد!
كوردستانیانی نیشتمانپه‌روه‌ر!
هاوكات له‌گەڵ پیلانگێڕی و تیرۆر و گرتن و درێژەی کوشتاری ڕۆڵەکانی کوردستان؛ لە لایان ڕێژیمی داگیرکەری تاران، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 28ی سەرماوەز تاران،  تاوان و جینایه‌تێکی دیکە دژ بە ڕۆڵەیەکی نەتەوەکەمان ده‌خوڵقێنێ و   “ حەیدەر قوربانی” خەڵکی کامیاران و  زیندانیی سیاسیی کورد، لە گرتووخانەی سنە به‌ سێداره‌ سپارد.

پارتی ئازادیی كوردستان ، داخ و په‌ژاره‌ی خۆی لە ئێعدامی” حەیدەر قوربانی”  ده‌رده‌بڕێ و  هاوبەشی خەمی  بنەماڵە و کەسوکار  و هاوڕێ و هەڤاڵەکانیەتی و سەرەخۆشی لە گشت خەڵکی   کوردستان دەکا.
هەروەها خه‌می  هەموو ئه‌و غه‌در و تاوانانه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر رقی پیرۆز و بڕیاری لێبڕاوی كه‌ ده‌بێ هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی به‌رفه‌رمانی تاران له‌ كوردستان رابماڵرێن و كۆتایی به‌سه‌روه‌ریی ئێران به‌ سه‌ر نیشتمانی داگیركراومان بێ.
پارتی ئازادیی كوردستانPAK
28 سەرماوەزی  2721 ك
19دیسامبری 2021 ز

 

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *