ڕێکخستنەکانی (پاک/PAK) لە وڵاتانی ئوروپایی کۆبونەوە!

کاتژمێر 7ی دوا نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 29ی پووشپەڕی ساڵی 2721ی کوردیی ھاوکات لەگەڵ 20ی جولای زایینی ساڵی 2021ی زایینی و بە مەبەستی تاوتوێ کردنی چەند بابەتێک، کۆبونەوەی کۆمیتەکانی ڕێکخستنی (پارتی ئازادیی کوردستانPAK) لە وڵاتانی ئوروپایی بەڕێوە چوو.

سەرەتا کۆبونەوەکە بە خوێندنەوەی سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و خوولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدی سەرکردە سەعید یەزدان پەنا و سەرجەم شەھیدانی ڕێگای ڕزگاری و سەربەخۆیی کورد و کوردستان دەستی پێکرد. دواتر هەڤاڵا “ئەفشار ئەقدەسی” ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و بەر پرسی نوێنەرایەتی ئوروپایی PAK،  وێڕای پێشکەش کردنی چەند وتەیەک، بابەت و مەبەستی کۆبونەوەکەی بۆ ئامادەبووان خستە ڕوو کە بە شێوەیەکی گشتیی بریتی بوون لەو چوار خاڵانەی خوارەوە. 1-ھەڵسەنگاندنی خاڵە ئەرێنی و نەرێنیەکانی کار و چالاکیەکانی ڕابردوو. 2-پلان دانان بۆ کار و چالاکی لە داھاتوودا. 3-پێداچوونەوەی بە چۆنیەتی وەرگرتنی ئەندامی تازە. 4- پێداچوونەوە بە شێوازی پشتگیریی ئەندامان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەریی. لە نێو ئاخنی کۆبونەوەکەدا ھەر کام لە ئەندامانی بەشدار بوو بۆچوون و ڕوانگەی خۆیان لەو پێوەندیەدا باس کرد و شڕۆڤەیان بۆ خاڵە ئاماژە پێکراوەکانی سەرەوە کرد. دوای نزیکەی 2دوو کاتژمێر و بە پەسند کردنی چند خاڵ و بابەتێک کۆبونەوەکە کۆتایی پێھات
 
Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *