کۆبونەوەی ئاسایی (کۆمیتەی ھاوکاریی) لە وڵاتی نــــۆروێژ بەڕێوەچوو!

کاتژمێر 7ی دوا نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 15ی خەرمانانی ساڵی 2721ی کوردی ھاوکات لەگەڵ6ی سێپتەمبەری ساڵی 2021ی زایینی، کۆمیتەی ھاوکاریی حیزب و ڕێکخراوە سیاسیەکوردستانیەکان لە وڵاتی نـــــۆروێژ، کۆبونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوە برد.
کۆبوونەوەکە بە خوولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە شەھیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر بەشی سەرەکی کۆبونەوەکە تەرخان کرابوو بە وتووێژکردن سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی نـــۆروێژ، بڕیار درا کە کۆمیتەی ھاوکاریی داوا لە ڕەوەندی کورد لە وڵاتی نــــۆروێژ بکات کە بە گەرموو گوڕیەوە بەشداریی ھەڵبژاردن بکەن و دەنگ بدەنە ئەو کاندید و حیزبانەی کە دۆزی کورد بە فەرمی دەناسن وپشتگیری دۆزی ڕەوای کورد دەکەن لە گشت بەشەکانی کوردستان.
لە بەشی کۆتایی دانیشتنەکەدا باس لە ھەڕەشەکانی سپای تیرۆریستی پاسدارانی ئێران لە لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان نیشتەجێ لە باشووری کوردستان کرا و بڕیار درا کە لە کاتی پێویستدا (کۆمیتەی ھاوکاریی) ھەڵوێستی ھەبێت و لە ئێستاشەوە ھەوڵ بدرێت بابەتەکە بگەیەندرێتە لایەنە نۆروێژیەکان.
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە کۆمیتەی ھاوکاریی حیزب و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان لە وڵاتی نۆروێژ پێکھاتووە لەو لایەنانەی خوارەوە:
1- پارتی ئازادیی کوردستانPAK
‎2-حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
‎3- حیزبی دێموکراتی کوردستان
‎4- پارتی دیموکراتی کوردستان
‎5- پارتیا دیموکراتا کوردستانا باکوور
6- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
‎7- ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
‎8- پارتی ئازادیی کوردستان – باکوور
‎9- پارتی سەربەستیی کوردستان
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
پارتی ئازادیی کوردستان
کومیته‌ی ڕێکخستنی نۆروێژ
16ی خه‌رمانانی ساڵی 2721ی کوردی
7ی سێپتامبری ساڵی 2021ی زایینی
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
?https://t.me/PAKeurope
www.pak-eu.com?
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=bookmarks

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *