کۆبونەوەی ئەندامانی کۆمیتەی ئاڵمانی PAK لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی میدیایی Zoom بەڕێوەچوو

ڕۆژی شەممە 27ی سەرماوەزی ساڵی 2721ی کوردی بەرامبەر بە 18ی دێسەمبەری ساڵی 2021ی زایینی کاتژمێر 20.00ی ئێوارە کۆبونەوەی ئاسایی کۆمیتەی ئاڵمان بە بەشداری ئەندامانیPAK لەو وڵاتە بەڕێوەچوو .
بەرنامەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدی سەرکردە کاک سەعید یەزدانپەنا و سەرجەم شەهیدانی کوردستانی گەورە و لێدانی سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد.

سەرەتا لە لایەن ھەڤاڵا پەیمان ئاقایی کورتەیەک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبونەوە پێشکەشی ئامادەبووان کرا.
دواتر لە لایەن ھەڤاڵا بیژەن زیبایی بەرپرسی کۆمیته‌ی ڕێکخستنی ئاڵمان تەوەری بەرنامە زیاتر شیی کراوە ،
پێویستی بەشداری کارا لە کۆبونەوە و ئاکسیۆن و بەرنامەکانی PAK لەسەر ئاستی کۆمیتەکان، گرینگی پڕۆسەی پەروەردەی کادر و کەسانی لێهاتوو و شارەزا لە بوارە جیاجیاکان بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکەکانیان و چەند بابەتی دی بەشێک بون لەو تەوەرانەی خرانە بەر باس و وتووێژ .
جێگای ئاماژەیە کۆبونەوەکە بە بەشداری بەڕێز کاک ئەفشار ئەقدەسی بەرپرسی نوێنەرایەتی ئۆروپای PAK بەڕێوە چوو و بەڕێزیان لە درێژەی بەرنامەکە دا ئەو خاڵانەی کە لە کۆبونەوەی ڕۆژی 6ی نۆڤەمبەری ساڵی 2021 لە شاری کۆلنی ئاڵمان خرابونە بەر باس بۆ ئەو کەسانەی نەیانتوانیبو بەشداری کۆبونەوەکە بن دوپات کردەوە.
هەڤاڵانی بەشدار لەو کۆبونەوەیە زۆر چالاکانە لەسەر تەوەرەکانی بەرنامەکە و هەروەها ئەو خاڵانەی باسێ لێوە کرا ڕاوبۆچونی خۆیان دەربڕی و چەند پێشنیارێکیشیان پێشکەش بە کۆمیتە کرد تا لە کۆبونەوەکانی داهاتوو دا باسی لەسەر بکرێ.
سەرچاوەی هەواڵ راگه‌یاندن
پاڕتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی ڕێکخستنی ئاڵمان
30ی سەرماوەزی 2721ی کوردی
21ی دیسامبری ساڵی 2021ی زایینی
COMMITTEE deutschland
pak_deutschland@yahoo.de
Mobil: 00491638340509
TEL:004922116825149
?https://t.me/PAKeurope
?www.pak-eu.com
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *