کۆبونەوەی مانگانەی کۆمیتەی هاوکاریی حیزب و ڕێکخراوە سیاسیە کوردستانیەکان لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوەچوو!

ئێوارەی دوێنێ سێ شەممە، ڕێکەوتی18ی خەزەڵوەری ساڵی 2721ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 9 ی نۆڤامبەری ساڵی 2021ی زایینی، بە شێوەی ئۆنلاین و بە بەشداریی نزیک بە تەواوی ئەندامان، کۆبوونەوەی ئاسایی و مانگانەی کۆمیتەی ھاوکاریی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانیەکان لە نۆروێژ، بەڕێوە چوو.

کۆبوونەوەکە بە ساتێک بێدەنگیی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد. دواتر هەر یەک لە لایەنەکان باسێکیان لەمەڕ دوا ڕووداوەکانی هەر یەک لە پارچەکانی کوردستان کرد کە لەو پێوەندییەدا کۆمەڵێک پرسیار و گفتوگۆ هاتنە ئاراوە. لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە باس لە کار و چالاکییەکانی کۆمیتەی هاوکاریی و هاوکاریی لەگەڵ ناوەند و کۆمەڵە کوردییەکانی دیکە کرا. کۆبوونەوەکە پاش نزیک بە کات ژمێر و نیوێک لە کەشێکی دۆستانەدا، کۆتایی پێ هات. لایەنەکانی ئەندام لە کومیتەی هاوکاریی بریتیین لە: 1-پارتی ئازادیی کوردستانPAK 2-حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران 3- پارتی دێموکراتی کوردستان 4- پارتیا دیموکراتا کوردستانا باکوور 5-حیزبی دێموکراتی کوردستان 6-یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان 7-ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان 8- پارتی ئازادیی کوردستان – باکوور 9- پارتی سەربەستیی کوردستان

19ی خەزەڵوەری ساڵی 2721ی کوردی

10 ی نۆڤامبەری ساڵی 2021ی زایینی

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *