کۆبونەوەی نائاسایی نوێنەرایەتی و کۆمیتەکانی(پاکPAK) لە ئوروپا!

کاتژمێر 19:00ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 14ی گووڵانی ساڵی 2721ی کوردی، ھاوکات لەگەڵ 4ی مای ساڵی 2021ی زایینی، بە ئامادەبوونی بەرپرسی نوێنەرایەتی ئوروپای (پارتی ئازادیی کوردستان) کۆبونەوەیەکی نائاسایی بەرپرسی سەرجەم کۆمیتەکانی ڕێکخستنی (پاکPAK) لە وڵاتانی ئوروپایی بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو.

سەرەتای کۆبونەوەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و خوولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدی سەرکردە سەعید یەزدان پەنا و سەرجەم شەھیدانی ڕێگای ڕزگاری و سەربەخۆیی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر هەڤاڵا “ئەفشار ئەقدەسی” ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و بەر پرسی نوێنەرایەتی ئوروپایی PAK، تیشکی خستە سەر بابەتێکی ھەستیار و گرینگ کە پێویستە ئەندامانی (PAK) زۆر بە وشیاریەوە ھەڵس و کەوتی لەگەڵ بکەن .
دواتر ھەر کام لە بەرپرسانی کۆمیتەکانی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان لە وڵاتانی ئوروپایی وێڕای گرینگیدان بە بابەتەکە، سەرنج و بۆچونەکانی خۆیان لەو پێوەندیەدا خستە ڕوو و جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەمجارەشیان ھەموومان بە ھاوکاریی یەکتر دەتوانین ئەو پلانە نگریسەی کۆماری سێدارەی داگیرکەری ئێران وەک ھەموو جارانی پێشووتر شکست پێ بێنین و بیکەین بە بڵقی سەر ئاو.
سەرچاوەی هەواڵ راگه‌یاندن
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
نوێنەرایەتی ئورووپای
16ی گوڵانی ساڵی 2721ی کوردی
6ی مای ساڵی 2021ی زایینی
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Mobil:0031641693364
Mobil:0031685543638
?https://t.me/PAKeurope
?www.pak-eu.com
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *