کۆبونەوەی نوێنەرایەتی و بەرپرسانی کۆمیتەکانی وڵاتانی ئوروپایی بەڕێوە چوو!

ئێوارەی ڕۆژی ھەینی 21ی جۆزەردانی ساڵی 2721ی کوردیی، ھاوکات لەگەڵ 11ی ژووئه‌نی ساڵی 2021ی زایینی و بە مەبەستی ڕێکخستن و پلان دانان و توند و تۆڵ کردنی زیاتری کار و ئەرکی کۆمیتەکانی (پارتی ئازادیی کوردستانPAK) لر دەرەوەی وڵات، کۆبونەوەیەکی ئاسایی بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو!

بە ئامادەبوونی بەڕێز ئەفشار ئەقدەسی بەرپرسی نوێنەرایەتی ئوروپای (PAK) و ھەروەھا بە ئامادەبوونی بەرپرسی زۆربەی ڕێکخستنی کۆمیتەکانی وڵاتانی ئوروپایی کۆبونەوەکە ساز درا.
سەرەتای کۆبونەوەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و خوولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدی دەستی تیرۆری کۆماری سێدارەی ئێران،شەھیدی سەرکردە کاکە سەعید یەزدان پەنا و سەرجەم شەھیدانی ڕێگای ڕزگاریی و سەربەخۆیی کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر بەڕێز ھەڤاڵ ئەفشار ئەقدەسی وتەیەکی لەمەڕ کار و چالاکیەکانی دەرەوەی وڵاتی (پارتی ئازادیی کوردستان) و خاڵە ئەرێنی و نەرێنیەکان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا ھەر کام لە بەرپرسانی ڕێکخستنەکان، بە شێوەی جیاواز سەرنج و بۆچون و تێڕوانینەکانی خۆیان خستە ڕوو.
سەرەنجام و لە کۆتاییدا ھەندێک خاڵی گرینگ پەسەند کران و بڕیار لەسەر ھەندێک ئاڵووگۆڕی نوێ درا.
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
نوێنەرایەتی ئورووپا
23ی جۆزەردان 2721ی کوردی
13ی ژووئه‌نی 2021ی زایینی
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com

Mobil:0031685543638
Mobil:0031641693364
?https://t.me/PAKeurope
?www.pak-eu.com
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *