کۆبونەوەی نوێنەرایەتی و بەرپرسی کۆمیتەکانی (PAK) لە ئوروپا!

ئێوارەی ڕۆژی هەینی 9ی گوڵانی ساڵی 2722ی کوردی هاوکات لەگەڵ 29ی ئاپریلی ساڵی 2022ی زایینی، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەفشار ئەقدەسی بەرپرسی نوێنەرایەتی ئوروپای (پارتی ئازادیی کوردستان)،بەرپرسانی کۆمیتەی ڕێکخستنەکانی بەشێک لە وڵاتانی ئوروپای (PAK) کۆبونەوەیەکیان بەڕێوە برد.

کۆبونەوەکە بە خوێندنەوەی سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بەبێ دەنگی وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی بەرزەفڕی شەهیدی سەرکردە کاک سەعید یەزدان پەنا و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر بەڕێز هەڤاڵ ئەفشار ئەقدەسی بە کورتی ڕۆژەڤی کۆبونەوەکەی خستەڕوو کە بەشێکی پێوەندیدار بو بە کاروباری پەنابەری و چۆنیەتی و شێوازی پشتگیری کردنیان لە لایەن پارتی ئازادیی کوردستانەوە. له بەشێکی تری پێوەندیدار بو بە کاروباری ئەمنیەتی وله ئەگەری دزەکردنی سیخوڕانی کۆماری سێدارەی ئێران بۆ نێو وڵاتانی ئوروپا ی وئاگادار بوون لەو کەسانە! .
دوابە دوای وتەکانی بەڕێز بەرپرسی نوێنەرایەتی ئوروپا، هەرکام لە بەرپرسانی کۆمیتەکانیش ڕاوبۆچونی خۆیان خستە ڕوو.
لە کۆتاییدا و بە مەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆمیتەکانی (PAK) لە دەرەوەی وڵات، چەندین خاڵ و بڕیار پەسند کران.
سەرچاوەی هەواڵ راگه‌یاندن
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
نوێنەرایەتی ئورووپای
12ی گوڵانی ساڵی 2722ی کوردی
2ی مای ساڵی 2022ی زایینی

Mobil:0031641693364
Mobil:0031685543638
?https://t.me/PAKeurope
www.pak-eu.com?
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl

https://www.facebook.com/Kurdistan-Freedom-Party-Representation-in-Europe-

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *