کۆبوونەوەی مانگانەی کومیتەی هاوکاریی لە وڵاتی نـــۆروێژ بەڕێوە چوو!

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە28ی گوڵانی ساڵی2721ی کوردی، ھاوکات لەگەڵ 18ی مای ساڵی2021زایینی) کاتژمێر شەشی ئێوارە (کومیتەی هاوکاریی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە
‎ کوردستانییەکان لە نۆروێژ)، بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامەکانی، کۆبوونەوەی مانگانەی خۆی گرێ دا.

کۆبوونەوەکە بە ساتێک وەستان و بێدەنگیی، بەمەبەستی ڕێزگرتن لە گیانی بەرزی شەهیدانی کوردستان، دەستی پێ کرد. دواتر هەریەک لە لایەنەکانی پارچەکانی کوردستان
‎دوایین ڕووداو و پێشهاتەکانی کوردستان و ناوچەکەیان خستە بەر باس و گفتوگۆ.
‎ لەو نێوەدا، سەبارەت بە عێڕاق و باشووری کوردستان باس لە هەڵبژاردنی داهاتووی پارلمان و باشووری کوردستان و، هەماهەنگیی لایەنە کوردستانییەکان کرا.
سەبارەت بە ئێران و ڕۆژهەڵاتی وڵاتیش شانۆی هەڵبژاردن لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و، پرسی گفتوگۆی نێوان ڕژیمی ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا باسی گەرم و چڕی کۆبوونەوەکە بوون.
لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا ھاوڕێیانی باکووری کوردستان تیشکیان خستە سەر دوایین پێشھاتەکانی ئەو بەشەی کوردستان و داھاتوی ئەوێیان بە نادیار و لێڵاوی و جێگای نیگەرانی پێناسە کرد.
‎ کۆبوونەوەکە، پاش کاتژمێر و نیوێک، کۆتایی پێ هات.
ھێژای ئاماژە پێ کردنە کە
‎لایەنەکانی ئەندام لە کومیتەی هاوکاریی بریتین لە:
‎1- پارتی ئازادیی کوردستان/PAK
‎2-حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
‎3- پارتیا دیموکراتا کوردستانا باکوور
‎٤- پارتی دیموکراتی کوردستان
‎5- حیزبی دێموکراتی کوردستان
‎6- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
‎7- ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
8- پارتی ئازادیی کوردستان – باکوور
‎9- پارتی سەربەستیی کوردستان
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
پارتی ئازادیی کوردستان
کومیته‌ی ڕێکخستنی نۆروێژ
28ی گوڵانی ساڵی2721ی کوردی
18ی مای ساڵی2021زایینی
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
?https://t.me/PAKeurope
www.pak-eu.com?
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=bookmarks

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *