کۆبوونەوەی ئاسایی کۆمیتەی هاوکاریی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکوردستانیەکان لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوەچوو!

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 31/01/2021 کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی کۆمیتەی هاوکاریی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانیەکان لە وڵاتی نۆروێژ بەرێوەچوو. کۆبوونەوەکە بە ساتیک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردوکوردستان دەستی پێکرد.

دواتر لە لایەن خوسرەو قادری ـ بەرپرسی دەورەیی کۆمیتە ـ تەوەرەکانی کۆبوونەوە خرانە بەر باس و هەر یەک لە ئەندامانی بەشدار بیرو ڕا و بۆچوونەکانی خۆیان خستە بەر باس. ‎لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا چەندین بڕیار و راسپاردە بۆ چالاکی لە ساڵی 2021لە لایەن حیزبەکانی ئەندامەوە خرانە بەرباس و بڕیاریان لە سەر درا. ‎لە بەشی کۆتاییدا بەرپرسایەتی دەورەیی کۆمیتە درا بە یەکگرتوویی ئیسلامیی کوردستان. ‎پێویست بە ئاماژەکردنە کە بەرپرسایەتی کۆمیتەی هاوکاری بە شێوەی دەورەییە و هەر 6 مانگ جارێک حیزبێکی ئەندام بەرپرسایەتی کۆمیتەی هاوکاریی وەردەگرێ.

ھێژای ئاماژە پێکردنە کە کۆمیتەی ھاوکاریی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە وڵاتی نۆروێژ پێکھاتووە لەو لایەنانەی خوارەوە:
1- پارتی ئازادیی کوردستان
2- حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
3- پارتی دێموکراتی کوردستان
4- پارتیا دێموکراتا کوردستانێ باکوور
5- رێکخراوی خەباتی شۆرشگێری کوردستان
6 پارتی ئازادی کوردستانی باکوور
7-یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان
8-پارتی سەربەستیی کوردستان
9 -حیزبی دێموکراتی کوردستان
‎کۆمیتەی هاوکاریی حیزب و رێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان لە نۆروێژ
31/01/2021

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *