
کاتژمێر 6ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 16ی خاکەلێوەی ساڵی 2722ی کوردی هاوکات لەگەڵ 5ی ئاپریلی ساڵی 2022ی زایینی، کۆمیتەی هاوکاریی حیزب و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان لە وڵاتی نۆروێژ کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی بەڕێوە برد.
کۆبونەوەکە بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر بەڕێز نورەددین بەرپرسی(ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوەی وڵات/نۆروێژ)کە بانگهێشتی کۆبونەوەکە کرابو، باسێکی لەسەر ناوەندەکە پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
دواتر هەر کام لە ئامادەبووان و بە نۆبەی خۆی چەند پرسیار و تێبینیان ئاراستەی ناوبراو کرد و بەڕێزیشیان وڵامی خۆی پێدانەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا هەر کام لە نوێنەری لایەنەکان باسێکیان لەسەر دوایین پێشهاتەکانی هەر کام لە پارچەکانی کوردستان پێشکەش کرد.
بەشی کۆتایی کۆبونەوەکە تەرخان کرابو بۆ پرسی ماڵی و چەند بابەتێکی تایبەتی ناوخۆی کۆمیتەی هاوکاریی و چەند بڕیارێک بۆ کارو چالاکی لە داهاتودا.
1- پارتی ئازادیی کوردستانPAK
2-حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
3- پارتی دێموکراتی کوردستان
4- پارتیا دیموکراتا کوردستانا باکوور
5- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
6-حیزبی دێموکراتی کوردستان
7-ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
8- پارتی ئازادیی کوردستان – باکوور
9- پارتی سەربەستیی کوردستان
سهرچاوهی ههواڵ:
پارتی ئازادیی کوردستان
کومیتهی ڕێکخستنی نۆروێژ
17ی خاكهلێوهی ساڵی 2721ی کوردی
8ی ئاپریلی ساڵی 2022ی زایینی
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
?https://t.me/PAKeurope
www.pak-eu.com?
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/Kurdistan-Freedom-Party-Representation-in-Europe-%D9%86%D9%88%DB%8E%D9%86%DB%95%D8%B1%D8%A7%DB%8C%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D8%A6%D9%88%D8%B1%D9%88%D9%88%D9%BE%D8%A7%DB%8C-%D9%BE%D8%A7%DA%A9-109863328345465
وەڵامێک بنووسە