کۆمیتەی ھاوکاریی لە نـــۆروێژ کۆبونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوە برد!

کاتژمێر 6ی دوا نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 21ی بەفرانباری ساڵی 2721ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 11ی 1ی ساڵی 2021ی زایینی، کۆمیتەی ھاوکاریی حیزب و ڕێکخراوە سیاسیە کوردستانیەکان لە وڵاتی نــۆروێژ کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی بەڕێوە برد.

کۆبونەوەکە بە خوولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەھیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان دەستی پێکرد. دواتر ھەر کام لە ئەندامانی بەشداربوو باسێکی گشتیان لەسەر دوایین پێشھاتەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان و وڵاتە داگیرکەرەکان و پێشبینی و گریمانەکان کرد و لەو پێوەندیەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد. گۆشەیەکی کۆبونەوەکەتەرخان کرابو بۆ گلەیی و گازندەی لایەنە ڕۆژھەڵاتیەکان لە لێدوانی بەرپرس و کاربەدەستانی باشووری کوردستان لە پێوەندی بە پێھەڵڵا کوتن بە تیرۆریستی کوژراو (قاسم سلێمانی) و توڕەیی خەڵک و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژھەڵاتیان گەیاندە ئەندامانی پارتە سیاسیەکانی باشور لە ناو کۆمیتەی ھاوکاریی،دا. کۆبونەوەکە دوای نزیک بە دوو کاتژمێر و پەسند کردنی چەند بڕیارێک بۆ ساڵی تازە کۆتایی پێھات. ھێژای ئاماژە پێکردنە کە کۆمیتەی ھاوکاریی حیزب و ڕێکخراوە سیاسیە کوردستانیەکان لە وڵاتی نــۆروێژ لە 9نۆ حیزب و ڕێکخراوی ھەر چوارپارچەی کوردستان پێکھاتووە کە کۆمیتەی ڕێکخستنی نۆروێژی پارتی ئازادیی کوردستانیش یەکێکە لە ئەندامە فەرمیەکانی کۆمیتەکە کە بریتین لە:

1- پارتی ئازادیی کوردستانPAK

2-حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

3- پارتی دێموکراتی کوردستان

4- پارتیا دیموکراتا کوردستانا باکوور

5- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

6-حیزبی دێموکراتی کوردستان

7-ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان

8- پارتی ئازادیی کوردستان – باکوور

9- پارتی سەربەستیی کوردستان

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:

پارتی ئازادیی کوردستان

کومیته‌ی ڕێکخستنی نۆروێژ

23ی به‌فرانباڕی ساڵی 2721ی کوردی
13ی ژانیوەری ساڵی 2022ی زایینی

TEL:004796710946

pak.no_hevkari@yahoo.com

?https://t.me/PAKeurope

www.pak-eu.com?

https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl

https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=bookmarks

Share Button

TwitterFacebookPinterestEmailPrint
Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *