
کاتژمێر 6ی دوا نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە 22ی گوڵانی ساڵی 2722ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 12ی مانگی مای ساڵی 2022ی زایینی، کۆمیتەی ھاوکاریی حیزب و ڕێکخراوە سیاسیە کوردستانیەکان لە وڵاتی نــۆروێژ کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی بەڕێوە برد.
کۆبونەوەکە بە خوولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەھیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر و نەریتی هەمیشەیی کۆبونەوەکانی کۆمیتەی هاوکاریی،ھەر کام لە ئەندامانی بەشداربوو باسێکی گشتیان لەسەر دوایین پێشھاتەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان و وڵاتە داگیرکەرەکان و پێشبینی و گریمانەکان کرد و لەو پێوەندیەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
بەشی کۆتایی کۆبونەوەکەش تەرخان کرابو بۆ باس کردن لەسەر چەند پرسی ناوخۆیی کۆمیتەی هاوکاریی و دوای تاوتوێ کردنیان،بڕیاریان لەسەر درا.
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە کۆمیتەی ھاوکاریی حیزب و ڕێکخراوە سیاسیە کوردستانیەکان لە وڵاتی نــۆروێژ لە 9نۆ حیزب و ڕێکخراوی ھەر چوارپارچەی کوردستان پێکھاتووە کە کۆمیتەی ڕێکخستنی نۆروێژی پارتی ئازادیی کوردستانیش یەکێکە لە ئەندامە فەرمیەکانی کۆمیتەکە کە بریتین لە:
1- پارتی ئازادیی کوردستان
2-حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
3- پارتی دێموکراتی کوردستان
4- پارتیا دیموکراتا کوردستانا باکوور
٥- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
6-حیزبی دێموکراتی کوردستان
7-ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
8- پارتی ئازادیی کوردستان – باکوور
9- پارتی سەربەستیی کوردستان
سهرچاوهی ههواڵ:
پارتی ئازادیی کوردستان
کومیتهی ڕێکخستنی نۆروێژ
23ی گوڵانی ساڵی 2722ی کوردی
13ی مای ساڵی 2022ی زایینی
pak.no_hevkari@yahoo.com
TEL:004796710946
?https://t.me/PAKeurope
www.pak-eu.com?
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/Kurdistan-Freedom-Party-Representation-in-Europe-%D9%86%D9%88%DB%8E%D9%86%DB%95%D8%B1%D8%A7%DB%8C%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D8%A6%D9%88%D8%B1%D9%88%D9%88%D9%BE%D8%A7%DB%8C-%D9%BE%D8%A7%DA%A9-109863328345465
وەڵامێک بنووسە