یادی چوار ساڵەی گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستان لە وڵاتی نـــۆروێژ بەرز ڕاگیرا!

ڕۆژی شەممە 3ی ڕەزبەری ساڵی 2721ی کوردیی ھاوکات لەگەڵ 25ی سێپتەمبەری ساڵی 2021ی زایینی، بە بۆنەی چوارەمین ساڵوەگەڕی بەڕێوەچوونی گشتپرسیی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان، کۆبونەوەیەک لە شاری (ئــــۆسلۆ)ی پێتەختی وڵاتی نـــۆروێژ بەڕێوە چوو.
کۆبونەوەکە بە خوێندنەوەی سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و خوولەکێک بەبێ دەنگی ڕاوەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی ڕێگای ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر وتاری لێژنەی ڕێکخراوی ئۆسلۆی پارتی دێموکراتی کوردستان کە ڕێکخەر و بەڕێوەبەری کۆبونەوەکە بون، پێشکەش کرا.
دوای ئەوە فیلمێکی سینەمایی بە ناوی(پێشوازییا مرنێ) لە دەرھێنانی (نەسرین ئابدین) کە باسی لە بەرخۆدانی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبونەوە و ڕاونانی تیرۆریستانی (داعش) دەکرد، پێشکەش کرا!
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە چەندین ڕێکخراو و لایەنی سیاسی و مەدەنیش بانگھێشت کرابون کە (پارتی ئازادیی کوردستان)یش یەکێک لەو لایەنانە بو کە بە فەرمی بانگھێشت کرابون و ھاوڕێیان ڕێبوار ئەحمەدزادە و ئیدریس کەریمی لە لایەن (کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان)ەوە لە کۆبونەوەکەدا بەشدار بوون.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
پارتی ئازادیی کوردستان
کومیته‌ی ڕێکخستنی نۆروێژ
4ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی 2721ی کوردی
26ی سێپتامبری ساڵی 2021ی زایینی
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
?https://t.me/PAKeurope
www.pak-eu.com?
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=bookmarks

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *